کەسێک لە نهۆمی هه‌شته‌می باڵەخانەیەکی هەولێر خۆی دەسووتێنێت و خۆی فڕێدەداتە خوارەوە
24/8/2019 - 14:25
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه 24 ى 8 ى 2019 ، نزیك گه‌ره‌كى راستى كه‌سێك له‌نهۆمی هه‌شته‌می بالهخانهیهكدا خۆی ده‌سوتێنێت و دواتر خۆی فرێده‌داته خواره‌وه .
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر وتیشى كه‌سه‌كه به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه .
راشیگه‌یاند ناسنامه‌ى كه‌سه‌كه تا ئێستا دیار نیه و ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادی كرا پۆلیسى هه‌ولێریش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز