رۆژنامه‌یه‌كی بریتانی: به‌غدادی نه‌خۆشه‌و ئه‌فسه‌رێكی پێشووی رژێمی به‌عس داعش به‌رێوه‌ده‌بات
رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی له راپۆرتێكیدا رایگه‌یاند:ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش باری ته‌ندروستیی باش نییه و كاروباری رۆژانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی داوه‌ته ده‌ست عه‌بدوڵڵا قرداش كه پێشتر ئه‌فسه‌ر بووه له سوپای عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن.
له‌مباره‌یه‌وه فازڵ ئه‌بو ره‌غیف،شڕۆڤه‌كاری بواری ئاسایش له حكومه‌تی پێشووتری عێراق ده‌ڵێت: به‌غدادی ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌ی نابێت، ته‌نها چه‌ند ئه‌ركێكی بهقرداش سپاردووه كه په‌یوه‌سته به ئه‌ركی لۆجیستی و جووڵه‌كردن.
ئه‌م ده‌ست نیشانكردنهی به‌غدادی له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كه هۆشداری له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌عێراق ده‌ده‌ن.
هه‌ر دوێنیش دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند : له‌ئێستا به‌دواوه پێویسته عێراق و ئه‌فغانستان خۆیان رووبه‌رووی داعش ببنه‌وه.
گوتیشی: پێویسته له‌سه‌ر وڵاتان قورسایی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش له ئه‌ستۆی خۆیان بگرن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار