هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵی قوربانی ده‌ستیپێكرد

هاووڵاتیان له‌ رۆژانی جه‌ژن فڕیاندابوونه‌ شوێنه‌ نه‌گونجاوه‌كان


شاره‌وانییه‌كان له‌ هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان ده‌ستپێكرد، بۆ پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان كه‌ هاووڵاتیان كردبوویانه‌ قوربانی له‌ رۆژانی جه‌ژن.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی هه‌ولێر به‌هه‌ماهه‌نگی شاره‌وانییه‌كانی پێنج و شه‌ش له‌ هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكرد بۆ پاككردنه‌وه‌ و خاوێنكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ هاووڵاتیان پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌ رۆژانی جه‌ژن فڕیاندابوونه‌ شوێنه‌ نه‌گونجاوه‌كان.

هه‌ندێ له‌ دانیشتوانی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه‌ش ده‌ڵین ئه‌مه‌ خێری قوربانی كردن نییه‌ به‌ڵكوو ئه‌مه‌ پیسكردنی ژینگه‌یه‌ و دووره‌ له‌ نه‌رینی قوربانی كردن.

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
12,675,639
Mirin
563,936
dîsadîtin
7,403,491
Cases
8,937
Mirin
306
dîsadîtin
3,211
Cases
75,194
Mirin
3,055
dîsadîtin
43,079