ڤیدیۆ.. سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌كات
14/8/2019 - 11:48
سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌كات و سوپاكه‌ش به سوپایه‌كی به‌كرێگیراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
شێخ یوسف ناسری، جێگری سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه گرووپێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبییه، له میانه‌ی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌كه‌ناڵی ئهلئیتیجا رایگه‌یاند: سوپای عێراق، سوپایه‌كی بهكرێگیراوهو داواشی كرد سوپاكه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌و ئه‌ركه‌كه‌ی راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی بكرێت.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كات وه‌زاره‌تی به‌رگری بدرێته حه‌شدی شه‌عبی ، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیانی عێراق بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / یه‌س عێراق
- Log in to post comments