به وێنه.. به نارجۆك هێرش كرایه سه‌ر سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی قه‌ڵادزێ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو نارنجۆكێك له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه هه‌ڵدرایه ماڵی سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی قه‌ڵادزی َ.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراو نارنجۆكێك هه‌ڵدرایه به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆكی پێشووتری شاره‌وانی قه‌ڵادزێ و دوایی ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ڵادزێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه، ڕاشیگه‌یاندووه: خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكێ گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
شایه‌نی باسه له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێدا ئه‌وه ڕووداوی دووه‌مه كه له ناو سه‌نته‌ری شاری قه‌ڵادزێ ڕووبدات و پێشتر و به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نهناسراوهوهبه ده‌ستڕێژی گولـله هێرشكرایه سه‌ر ماڵی " فازڵ عومه‌ر" په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان و تا ئێستاش ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون.



