له كاری شوانی بۆ پۆستی وه‌زیری خوێندنی باڵا
(نه‌جات فالۆ به‌لقاسم) ئافره‌تێكه له دایك بووی مه‌غریبه له سالی ١٩٧٧، له منداڵی شوانی مه‌ڕ و ماڵات بوو، له‌گه‌ڵ دایكی و خێزانیان ،له‌ساڵی ١٩٨٢ چوون بۆ فه‌ره‌نسا.
له‌م وڵاته به‌رده‌وامی به خوێندن ده‌دات تا چه‌ندین بڕوانامه به‌ده‌ست هێنا وه‌كو بڕوانامه‌ی بهكهلۆریس له زانستی رامیاری له زانكۆی پاریسی پێنجه‌م و رهگهزنانهمهی فره‌نسی وه‌رده‌گرێت، چه‌ندین پۆستیش وه‌رده‌گرێت له بواری سیاسی و كاری پارێزه‌ری كارده‌كات ، چه‌ندین به‌رپرسیاره‌تی و رێكخراوی ده‌كات، له‌دوا ی‌دا بوو به وه‌زیری خوێندنی باڵا ، له كابینه‌كانی پێشووش وه‌زیری وه‌رزش و لاوان بووه.
شایانی باسه(نه‌جات فالۆ به‌لقاسم) له والی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك وێنه‌ی شوانی و مه‌ڕه‌كانی داناوه ،كه‌كاتی خۆی شوانی مه‌ڕ بووه له وڵاتی مه‌غریب .
سه‌رچاوه/ خه‌لیج ئۆنلاین
كوردستان تیڤی/ كامران
- Log in to post comments