به ڤیدیۆ.. كاروان حه‌لاق گۆرانیه‌كی هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی به چه‌ند زمانێكی جیاواز بڵاوكرده‌وه
هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌مید حه‌لاق كه ئێستا له‌وڵاتی هۆڵندا ده‌ژیت ،یه‌كێكه له‌وهونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌چڕی كاربۆهونهری كوردی وپاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌كات وهه‌میشه به‌جلی كوردی له‌چالاكییه‌كان دهردهكهوێیت .
كاروان ئه‌م جاره به‌رهه‌مێكی هاوبه‌شی هه‌یه كه گۆرانیه‌كی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مه‌زهه‌ری خالقییه،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به رۆژنامه‌ی خه‌باتی راگه‌یاند : كاری ئه‌م جاره‌مان گۆرانی كه ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ده‌شت و كێ‌و شینه‌یه،به‌ڵام به شێوه‌ی جیاواز به‌رهه‌م مان هێناوه ئه‌م گۆرانییه به چه‌ند زمانێكی جیاواز گوتراوه كه وه‌ك: كوردی، عه‌ره‌بی، توركی ، یۆنانی هه‌ر میله‌ته و به موڵكی خۆی ده‌زانێ، دوایی گفتوگۆ و قسه كردنێكی زۆر له‌سه‌ر سه‌ره‌تایی دروست بوونی ئه‌م گۆرانی یه، به‌ڵام هیچ كاممان دانمان نه‌نا به‌وی دیكه‌مان و نكۆڵیمان كرد له‌وه‌ی موڵكی میله‌تێكی تر بێت بۆیه بڕیارمان دا پارچه‌كانی ئه‌م گۆرانی یه كۆبكهینه و بیكه‌ین به گۆرانییه‌كی هاوبه‌ش و سه‌رنج ڕاكێش تا زۆرترین گوێگری هه‌بێت. هونه‌رمه‌ند زیاتر گوتی:من وه‌ك كاروان حه‌مید حه‌لاق، نازانم مێژووی دروست بونی ئه‌م گۆرانییه بۆ كێ و بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ،به‌ڵام من مامۆستامهزههری خالقی به خاوه‌نی ئه‌م گۆرانییه ده‌زانم.
بیرۆكه‌ی ئه‌م كاره هاوبه‌شه كاروان حه‌مید حه‌لاق ده‌ڵێت: بیرۆكه‌ی ئه‌م كاره‌م لا دروست بوو كه به هاوبه‌شی و به چه‌ند زمانێكی جیاواز وه‌ك زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركی و یۆنانی ئه‌م كاره به‌رهه‌م بێنین و وه‌ك و خۆی بیهێڵینه‌وه ره‌سه‌نایه‌تی تێدا بپارێزین، به‌ڵام به شێوازێكی هاوچه‌رخ و ستایلێكی نوێ.كاری ئه م به‌رهه‌مه له ستۆدیۆی یاد میدیاوه به‌رهه‌م هێنراوه له وڵاتی هوڵه‌ندا ،كه خاوه‌نی كه‌ی هونهرمند باڤڵ سه‌رهه‌نگه و كاری موزیك و ڤیدیۆش له‌لایه‌ن ستودیۆی یادمیدیاوه كراوه. سوباس بو ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌م پرۆژه‌یه‌دا هاوكار بون كه بریتین له 10 هونه‌رمه‌ندی كورد و بیانی.
كوردستان تیڤی/ كامران
- Log in to post comments