روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر په‌خشنه‌كردنی سرودی ئه‌ی ره‌قیب له مه‌راسیمی سوێندخواردنی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه ده‌دات.
سه‌باره‌ت به په‌خشنه‌كردنی سروودى نیشتیمانیى عێراق و مارشى نه‌ته‌وه‌یى (ئه‌ى ره‌قیب)، له دانیشتنی ژماره (7)ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه له رێكه‌وتی 2019/6/10 له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان روونی ده‌كاته‌وه كه وه‌ك عورفێكی په‌رله‌مانی مارشى نه‌ته‌وه‌یى ته‌نیا له‌كاتى كردنه‌وه‌ى وه‌رزى گرێدانى په‌رله‌مان په‌خش كراوه و له دانیشتنه ئاساییه‌كانى تردا په‌خش ناكرێت، دانیشتی ژماره (7)یش دانیشتنێكی ئاسایی بووه و دانیشتنى كردنه‌وه‌ى وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بووه، بۆیه په‌خش نه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان
- Log in to post comments