له‌ عێراق پلەکانی گەرمای هاوینی ئەمساڵ کەمتر دەبێت

به‌پێی راگه‌یندراوێكی دەستەی کەشناسیی بەریتانیا


دەستەی کەشناسیی بەریتانیا ئاشکرای دەکات کە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ لە عێراق وەرزی هاوین بەشێوەیەک بێت کە دانیشتووانەکەی پێویستیان بە ئامێری فێنککەرەوە نەبێت و ڕوونیشی دەکاتەوە کە بارانبارین تا کۆتایی مانگی حەوت بەردەوام دەبێت.

دەستەکە لە ڕێگەی کەناڵی (بی بی سی)یەوە ڕایگەیاندووە کە هاوینی ئەمساڵ هاوینێکی سارد دەبێ ئەمەش بەهۆی کەمێک لاربوونەوەی زەوی لەسەر رێڕەوەکەی خۆی و گۆڕانکاریی لە چینەکانی کەشوهەوا کە کاریگەرییەکەشی بە ڕوونی لە سەر عێراق دەبێ.

دەستەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پلەکانی گەرمای هاوینی ئەمساڵ کەمتر دەبێت لە ساڵای رابردوو کە بەشێوەیەک لە مانگی ئابدا بەرزترین پلە 38 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بارانبارین تا کۆتایی مانگی حەوتی ( تەمووز) بەردەوام بێت و کەشوهەوا لە عێراق بەشێوەیەک دەبێت کە ئەمساڵ دانیشتووانەکەی پێویستیان بە ئامێری فێنککەرەوە نابێت.

ئا: سامان زاهیر

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
36,556
Mirin
1,340
dîsadîtin
23,100
Cases
290,309
Mirin
8,014
dîsadîtin
224,705
Cases
29,206,669
Mirin
928,830
dîsadîtin
21,041,840