عادل عه‌بدولمه‌هدی گه‌یشته‌ به‌سڕه‌

بۆ ئاگادار بوون له‌ ره‌وشی هاووڵاتیانی شاره‌كه‌

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌سڕه‌.

به‌ پێی میدیای عێراقی سه‌ردانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ شاری به‌سڕه‌ بۆ ئاگادار بوونه‌ له‌ ره‌وشی هاووڵاتیانی شاره‌كه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری شاره‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌هاوینی رابردوو پارێزگای به‌سڕه‌ زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندانی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و خۆپیشانده‌ران داوایان له‌ حكومه‌ت ده‌كرد هه‌لی كارو بواری دامه‌زراندنییان بۆ بڕه‌خسێندرێت، هاوكات دوای خزمه‌تگوزاری زیاتریان بۆ پارێزگاكه‌یان ده‌كرد.

ئاماده‌كردنی / رزگار

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
93,433
Mirin
2,994
dîsadîtin
57,941
Cases
535,321
Mirin
11,958
dîsadîtin
465,452
Cases
58,739,895
Mirin
1,390,315
dîsadîtin
40,654,298