له بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی هه‌ولێر كۆتایی به خولێكی مه‌شقی هات
10/1/2019 - 11:53
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10-1-2019 له‌بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی هه‌ولێر له باپشتیان رێوڕه‌سمی كۆتایی هێنان به‌خولێكی مه‌شقی تایبه‌ت بۆ یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجامدرا كه تیایدا 1000پێشمه‌رگه به‌شداریان تێدا كردووه پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.
راشیدهگهێنێت ، له‌ماوه‌ی مه‌شقدا ته‌واوی پڕۆگرامه مه‌شقییه مۆدێرنه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستایانی مه‌شقی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌كراون به‌پشتیوانی راوێژكارانی هاوپه‌یمانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له كوردستان.
شوان عه‌زیز