به ڤیدیۆ.. دوكانێكی سه‌رتاشین له سۆران گڕی گرت
6/12/2018 - 15:16
به‌هۆی شۆرتی كاره‌با دوكانێكی سه‌رتاشین له شارۆچكه‌ی سۆران گڕی گرت و ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه و توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و ڕێگه له ته‌شه‌نه‌كردنی بگرن.
له‌و باره‌یه‌وه له‌وه‌ند مسته‌فا ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌یانی ئاگاداركراینه‌وه به بوونی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له دوكانێكی سه‌رتاشین، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كه‌مان گه‌یشتینه شوێنی رووداوه‌كه و توانیمان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین.
له‌وه‌ند مسته‌فا وتیشی: رووداوه‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه و زه‌ره‌رو زیانی ماددی هه‌بووه به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه.
- Log in to post comments