یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت بۆ 63 دۆلارو 35 سه‌نت دابه‌زی

ئه‌گه‌ر وازبهێنن نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ لووتكه‌

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كاندا به‌ ٦٣،٣٥ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

به‌پێی داتاكانی ئه‌نستیتوی نه‌وتی ئه‌مریكا عه‌مباره‌كانی نه‌وتی بازرگانی ئه‌مریكا یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه‌ و دابه‌زیووه‌ بۆ ٤٣٩ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل.

پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ وێڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكی به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت به‌و شێوه‌یه‌ی چاوه‌ڕێ نه‌ده‌كرا بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌وت ئه‌مه‌ش نزمبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وتی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌ بازرگانییه‌كان ناكشێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ گوتی: "واز له‌ سه‌دان ملیار دۆلار ناهێنین. ئه‌گه‌ر وازبهێنن نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ لووتكه‌.

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
58,277
Mirin
2,060
dîsadîtin
35,899
Cases
413,215
Mirin
10,021
dîsadîtin
347,396
Cases
38,480,205
Mirin
1,092,586
dîsadîtin
28,923,379