ڕۆژانه‌ 40 هه‌زار به‌رمیل نەوتی خاو لە کێڵگەکانی کەرکووک بۆ بێجی و بەغدا دابین ده‌كرێت

له رێگەی بۆڕییەوە، نەوتی خاو بۆ ھەردوو پاڵاوگەوی بێجی و دۆرە لەگەڵ وێستگەی کارەبای قودس دابین دەکرێت

وەزیری نەوتی عێراق، جەبار لعێبی، نۆژەنکردنەوە و وەگەڕخستنی بۆرییەکی گواستنەوەی نەوتی خاوی لە کێڵگەکانی کەرکووک بۆ بێجی و بەغدا راگەیاند . 

لە بەیاننامەیەکدا، جەبار لعێبی رایگەیاندووە "توانای بۆرییە نەوتییەکە، 40 ھەزار بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا و درێژییەکەی دەگاتە 180 کیلۆمەتره‌ بە رێگەی ئەم بۆڕییەوە، نەوتی خاو بۆ ھەردوو پاڵاوگەوی بێجی و دۆرە لەگەڵ وێستگەی کارەبای قودس باکووری بەغدا دابین دەکرێت، ده‌شڵێت "ھەر لە رێگەی ئەم بۆرییەوە، نەوتی خاو بۆ پاڵاوگه‌کان دابین دەکرێت". 

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی روون کردووەتەوە کە لە چوارچێوەی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەکەدا، ھەموو ئه‌و بۆمبانه‌ی داعش کە لە چواردەورەی بۆرییەکە چێنرابوون، ھەڵگیراونەتەوە". 
 

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
10,820,163
Mirin
519,274
dîsadîtin
6,040,911
Cases
6,403
Mirin
214
dîsadîtin
2,078
Cases
51,524
Mirin
2,050
dîsadîtin
26,267