Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 05:46

ڕووداوەکەی (کاپیتۆڵ) !

دۆناڵد ترمپ لەگەڵ هاتنی بۆ سەر دەسەڵات شێوازی حکومڕانیەکەی جیاوازی لەگەڵ ئەوانی پێشتر لێ بەدی دەکرا
یونس حه‌مه‌د
100%

 

یونس حەمەد - ئۆسلۆ لەهەل ومەرجێکی یەکجار گرینگ ومێژوویدا ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا که له ڕووی ئاستی دەسەڵات و ڕێڕەوەکانی دیموکراییدا سەرۆکایەتی جیهانی سەردەم دەکات ، هەمیشەش وەك هێزی یەکەمی ئەم جیهانه هەڵسووکەوتەکانی دەسووڕێنێت ، ئەمه ئەمریکایه که بەهۆی سیاسەتەکانییەوە زۆر خاڵی یەکلاکەرەوەی له ئەجینداکانی جێ به جێ دەکرێت ، لەگەڵ دامەزراندنی ولایەتە یەکگریووەکانی ئەمریکا له 12/5/1784 وەك قەوارەیەكی فەرمی و دەستووری دامەزرا .

لەگەڵ دامەزراندنیدا پتەوکردنی دیموکراتی لەچوارچێوەی دەسەڵاتەکاندا یاسایی وفەرمییەکاندا ئەمریکا به جۆرێك وێنا کرا که دەسەڵات به هەموو جۆرەکانییەوە چ سەرۆکایەتی و ئیداری یان یاسادانان یاخوود پیران و کۆنگریس پێوویستی به کردە ودەرگایەکی یاسایی هەیە بۆ هەر ئاڵووگۆڕێك که لەو وڵایەتەدا ئەمجام بدرێت. سەرۆك بۆ چوار ساڵ سەرۆکایەتی وڵات له ئەستۆ دەگرێت ، دواتر تووانای ئەوەی هەیه چوار ساڵی دیکه بێتەوە (وایت هاوت) ماڵی سپی ، وێڕای بوونی ئەنجوومەنه بەهێزەکانی وەك کۆنگریس و پیران ،هەروەها ئەنجوومەنی فیدڕاڵیەکان که سەر به هەر ولایەتێکن لەو پەنجا ولایەتەی ئەمریکا که ڕێزبەندی یەکەمی جیهان له ڕووی دیموکراتیەوە له خۆ دەگرێت .

لەگەڵ تەواوبوونی هەڵبژاردنەکان تا 20 ی یانیوەر سەرۆکی پێشوو دەسەڵاتی هەر دەمێنێت ، سەرۆکی تازەش بە سەرۆکی هەڵبژێردراو ناوزەند دەکرێت تا ڕۆژی سوێندخواردنی ئەمانە هەموو لەو چوارچێوەیەوەن که دیموکراتی ئەم گەورە وڵاتە لەسەری هەنگاو دەنین .. کۆنگریس واتا پەرڵەمان و شوین وبارەگای سەرەکی یاسادانانی وڵاتە ، ئەم نهۆم وتەلاری ئەم ئەنجوومەنه ساڵی 1800 کارەکانی تەواو بوو ، بەڵام بەهۆی ئاگرکەوتنه ساڵی 1814 بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاوەستا ، دووبارە کارەکانی لێ ڕایی وئەنجامدرا ئەگەرچی پێش درووستکردنی ئەم تەلارە کۆنگریس کاری خۆی له شوێن وشێوازی دیکه دەکرد .

(کاپیتۆڵ) که زیاتر ئەمریکیەکان بەو ناوە ناوی کۆنگرێس دێنن و ناوچەیەکی گرینگی واشنگتۆن دی سی یه، بۆ یەکەم جار ڕووداوێکی گەورەو مێژوویی برینێکی قوڵی لێ ڕوودا کە تا چەندین ساڵی دیکه ئەم ڕووداوە به سانایی ناسڕێیەوە ، نەوەك بەتەنیا لەبەر چاوی ئەمریکیەکان ،بەڵکو جیهان بەشێوەیەکی گشتی ، چونکه ئەوەی له (کاپیتۆڵ )ڕوویدا هەروا ئاسان وساکار نیه بەزوویی لەبیر بکرێت !

دۆناڵد ترمپ لەگەڵ هاتنی بۆ سەر دەسەڵات شێوازی حکومڕانیەکەی جیاوازی لەگەڵ ئەوانی پێشتر لێ بەدی دەکرا ، ئاخاوتنی زۆر ،هەڕەشەی بەردەوام و وێڕای وێستگەی سەرەکی ئەو ئابووری و کۆکردنەوەی دارایی بوو جا بەهەر شێوەیەك بێت ، ئەمەش به شێوەیەکی درووست له ئەتەکێتەکانی سیاسی ودیپلۆماسیەت دووری خستبۆوە ، لەگەڵ ئەمشدا سەرکێشەی بۆ ولات درووست کردبوو وەك ئاماژەی پێ دەکرا سەرکێشترین سەرۆك بووە له مێژووی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، ئەگەر چی لەهەندێك کار وکردەوەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا وەك ئاشتی عەرەب- ئیسڕائیل ،بەڵام لەمەشیاندا زیاتر بۆ بەرژەوەندییە ئابوورییەکان بوو وەك سیاسی .

ڕووداوەکەی ڕۆژی 6/1/2021 کاپیتۆڵ وانەیەکی وای نیشاندا که ڕێڕەوی دیموکراتی لەم ولایەیەدا ناتوانرێت بڵێی لەمەترسیدایه ،بەڵام لاوازییەك له فەرامۆشکردن لەلایەن دەزگا فەرمییەکاندا هەبوو که نەتووانرا چوونی هاوڵاتی یا لایەنگرانی تڕمپ بۆ نێو کۆنگریس کۆنتڕۆڵ بکەن ، بەمەش نەوەك ئەمریکا ،بەڵکو جیهانی نیگەران کرد که ئەم ڕێڕەوە واتا ڕێڕەوی دیموکراتی له ترس ودڵەڕاوکێدایه ، بەڵام ئەوەی زۆر گرینگە هەر هەموو جیهان ئیدانەی کردەی ئەم کارەیان کرد و بەکارێکی تێکدەرانەیان ناوەزەند کرد ، چونکه ئاژاوەگێری لەچ شوێنێكی ئەم جیهانەدا بێت جیاوازی نیه هەر ئاژاوەگێرییە و ناچێیە قاڵبی خۆنیشاندانی شارستانی و دیموکراتی سەردەم .

بەواتایەکی دیکه ڕووداوەکەی (کاپیتۆڵ) وانەیەکی دایه جیهان که پێوویستە ئەوانەی بەهاکانی دیموکراتی دەقۆزنەوە بۆ کاری تێکدەری وئاژاوەگێری پئوویستە ئیدانه و ڕیسوا بکرێت .. لێرەدا پێوویستە یاسا جدیانه کار لەسەر ئەوە بکات که کاری تێکدەرانه بەرانبەر بەدەزگاکانی میری دەکەن سزای تووند بدرێن بۆ دووبارەنەبوونەوەی گرژی وئاڵۆزی له کاتی خۆنیشاندان ، چونکه دەزگای میری ماڵی گشتی یه نەوەك هی کەسێك .

جیهان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.