Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 09:40

ئایا پەتاکەی 2020 سنوورەکانی ئەوروپا تێکدەشکێنێت

هەر وڵاته‌وئێستا تەنها لە خەمی هاوڵاتیانی خۆیەتی
یونس حه‌مه‌د
100%

  یەک شت هەیه زۆر ئەوروپا و ئەوروپییەکان له مێژووی هاوچەرخدا شانازی پێوەبکەن بەتایبەتی وڵاتانی بەشی ڕۆژئاواکەی پرسی کرانەوەی سنوورە له نێوانیاندا ، بەمەبەستی دامەزراندنی یەکێتیەکی زۆر بەهێز نێوان وڵاتانی ئەوروپی له ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا یاخوود چەند ساڵێک دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم ئەوروپییەکان هەستیان بەوە کرد که پێوویستە فیدڕاسیۆنێک به شێوەی کۆنفیدڕاڵی نێوان وڵاتانی ئەم کیشوەرە بێتە ئاراوە ئەوەبوو له 8ی ئەپریلی ساڵی 1965 به فەرمی یەکێتی فیدڕاسیۆنی ئەوروپا دامەزرا.

بەهۆی بوونی ڕووسیا که ئەو کات بە یەکێتی سۆڤیەت ناسراوبوو لەم کیشوەرەدا که پانتایەکی زۆری هەیه و بەشێکی زۆری له ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لەبەر دەستدایه ، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا به ئاشکرا پاڵپشتی له فیدڕاسیۆنی ئەوروپای کرد، تا گەیشتە ئەوەی چەندین ڕێکەوتنی سیاسی و ئۆکۆنۆمی وزانستی نێوانیان مۆر بکرێت ، ئەمریکا لەوە تێگەیشتبوو که بوونی یەكێتی سۆڤیەتی ئەوکات لەم کیشوەرەدا مەترسییە بۆ بەرژەوەندییەکانی هەر بۆیە زوو بڕیاری پاڵپشتیدا ، ئەوروپا بەهۆی یەکڕیزی له بڕیاردان تووانی ناوبانگێکی باش بەدەست بێنێت ، فەڕەنسا و ئەڵمانیا و هۆڵاند که له وڵاتانی دامەزرێنەرن تووانای ئەوەیان نیشاندا که وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا بانگێشت بکەن بۆ هاتنه ژێر یەک ئاڵای شین به کۆمەڵێک ئەستێرە .

له زۆر بۆنەی سیاسی و ئۆکۆنۆمیدا فیدڕاسیۆن یا ڕوونتر کۆنفیدڕاڵی ئەوروپا خاوەن بڕیاربوو ، به سیاسەتێکی میانڕەوی هاوکێش وبالانسەکانی نێوان وڵاتان ڕاگرتبوو ، سنوور بێ سنوور بۆ هاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامه یان خاوەن مافی نیشتەجێبوون واڵاکرا ، ئاستی ئۆکۆنۆمی وکار بۆ هاوڵاتیان بەرزبۆوە ، ڕێژەی بێ کاری بۆ چەندین جار له ژێر سفردابوو ، بەم هەنگاوانه کۆنفیدڕاڵی ئەوروپا بووە سەرنجی وڵاتە زلهێزەکان .

چەند ساڵێک بەر له ئێستادا هەستکرا له چەندین دەست هەیه که کەلەن بخەنه نێو فیدڕسسیۆنەکەی ئەوروپا سەرەتا بەریتانیا خۆی کشاندەوە و دواتر مشتوومڕی بەدوای خۆیدا هێنا ، بەڵام هەستکردن به لاوازی یەکێتی ئەوروپا به ئاشکرا دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا بەدیارکەوت ، سنوور وەک سنووری جاران نەما ، سنوورەکان تا ڕادەیەک وەک سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێهاتووە .

هە روڵاته‌وئێستا تەنها لە خەمی هاوڵاتیانی خۆیەتی ، نە ئاڵا شینه به ئەستێرەکه وەک جارانه ، نە هەماهەنگی ئابوورییان وەکو جاران ماوە ، نە له بواری تەندرووستیشدا بۆ لەلای یەک دەچن .

لێرەدا چەندین پرسیار درووست دەبێت ئاخۆ پەتای کۆڕۆنا دەبێتە هۆکاری ئەوەی سنووری واڵا و کراوەی کۆنفیدڕاڵی ئەوروپا ببێتە سنوورێکی سەخت و دژوار و داخراودا ، یان ئەوەتا حاڵەتێکی دیکەی له مامەڵەی هاوبەشی و هاوکاری نێوان وڵاتانی ئەندام لەو کۆنفیدڕاڵیە دا بێتە ئاراوە ، ئەمانه دوای کۆتایی هاتنی کۆڕۆنا ئەنجامەکەی ڕوون دەبێتەوە ، زۆرانێک له چاودێرانی سیاسی و هەروەها ئابووری ناسان وای بۆ دەچن هەر چۆنێک بێت گۆڕانکاری ڕوودەدات ، بەڵام نازانرێت ئەم گۆڕانکاریانه چۆن و به چ شێوەیەک دەبن .

جیهان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.