Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 12:09

وێنەیەک هەزارەها مانا هەڵدەگرێ-ئەگەر ئەم منداڵەت نەناسیوە ئەوا بیناسە

چەند مانگێک بەرلە مردنی واتە ساڵی 2010 ئەم وێنەیەی گیراوە
100%

وەرگێڕانی: سوهەیب جەمیل

زۆربەمان وێنەی ئەم منداڵە ڕەش پێستە چاو بەگریانەمان بینیوەو، زۆرجار بۆ بابەتێک لەپەیج و ئەکاونتەکانەوە پۆست کراوە بەڵام زانیاریمان لەبارەیەوە نییە کە کێیەو خەڵکی کام وڵاتەو بۆچی بەدەم کەمانجەوە فرمێسک دەڕێژێت؟!
ناوی تەواوی"دییگۆ فرازۆ توڕکواتۆ"یە‌و بەنەخۆشی کەم خوێنییەوە ساڵی 1997 لەوڵاتی بەڕازیل لەدایکبووە.. هەتا بڵێی بژێوی ژیانیان سەخت و دژواربوو بەهۆی کەمدەرامتیەوە، مامۆستای قوتابخانەەی هانیدا پەیوەندی بەتیپی ئۆرکێسترای"ئەڤرۆرجای"بکات، تاوەکو بتوانێ دەستکەوتێک بۆخۆی پەیدابکات بۆ دەربازبوون لەونەخۆشییەی تووشی بووە کە شێرپەنجەی خوێنە!
چەند مانگێک بەرلە مردنی واتە ساڵی 2010 ئەم وێنەیەی گیراوە کەلەڕیزی تیپەکەی کەمانجە دەژەنێ ئەویش لەپرسەی ئەو مامۆستایەی هاندەری بوو ببێت بە کەمانجەژەن و لەوکاتەدا هۆن هۆن فرمێسک لەچاوەکانی دێنەخوارەوە وەک وەفایەک بۆ مامۆستاکەی و ئەم وێنەیە هەموو جیهان و مۆسیقاژەنانی تووشی شۆک کرد!
بەداخەوە، لەساڵی 2010 ئەم منداڵە لەتەمەنی سێزدە ساڵان بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە گیانی لەدەستداو تیپەکەی بەدەم گریان و فرمێسک ڕشتنەوە مەراسیمی بەخاکسپاردنیان بۆ سازدا .. دوای چەند ڕۆژێک وێنەکەی لەڕووپەڕەو مانشێتی رۆژنامەکانی وڵاتەکەی بڵاوکرایەوەو رۆژنامەی"O GLOBO"ی، بەناوبانگی بەڕازیلی نووسیی"وێنەیەک هەزارەها مانا هەڵدەگرێت"!.
تیپی ئۆرکێسترای ئەڤرۆرجای لە بەڕازیل وەک هیوایەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی خوێن لەکارەکانی بەردەوامە بەڵام بەبێ بەشداری و دابڕانی"دیێگۆ"ی، بەهرەمەند کەماوەی حەوت ساڵە ماڵئاوایی لێکردن بەڵام ناوبانگ و وێنەکەی هەر بەبەرزی دەمێنێتەوە.
Suhaib jamel سوهەیب جەمیل

جیهان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.