ڕیفڕاندۆم ئەو دەنگەی به زوڵاڵی دەمێنێتەوە

گەلی کوردستان هەمیشە دەستی ئاشتی بۆ چارەسەری پرسەکان درێژکردووە
Thumbnail


یونس حەمەد - ئۆسلۆ

له هەنگاوێکی گەورە و مێژووییدا له 25/9/2017 بۆ یەکەم جار له مێژووی دێرین و هاوچەرخدا گەلی کوردستان له کەش وهەوایەکی ئازاد و دیموکراتیانەدا دەنگی زوڵاڵی خۆی دایه سەربەخۆییکوردستان، له هەموو کات و سات وزەمەنێکدا ڕەوش و باروودۆخ بۆ خاک وخەڵکی کوردستانهەمیشە پڕ مەترسی بووە، ئەوەی بەسەر هیچ گەلێك نەهاتووە داگیرکەران بەسەر کوردستانیانهێناوە ، ئەوەی ئەقڵ بۆی ناچێت دوژمنانی کورد و کوردستان بۆ له ناوبردنی درێغیان نەکردووە،مرۆڤی کورد زۆر به سادەیی ئەنفال و کیمیاباران دەکران بێ گوێدانه هیچ پرنسیپ وبەهایەكییاسایی ویاسایی و مرۆڤایەتی ، بەو واتایەی گەلی کوردستان بەرگەی هەموو ئەشکەنجه و ئازارێکیگرت وچەشت تەنیا بۆ مانەوەی بوونی خۆی بوو، مێژووی دەوڵەتی به ناو عێڕاق بۆ کوردمێژووەیەکی پڕ دەلالەتی هاوخەمی بووە ، له هیچ سەردەمێکدا ئەو گەله ستەمدیدا پشووی نەداوەهەر لەگەڵ دامەزراندنی ئەو به ناو دەوڵەتە له سەرەتای بیستەکانی سەدەی بیستەمدا خەم وپة ژارەیی باڵی بەسەر هەموو تاك وکۆمەڵ و ماڵ و کۆڵانێکی ئەم گەلەی گرتووە !

 سەردەمەکان چ پاشایەتی وکۆماری و ڕەگەزپەرستی و ئاینزاییی وەك یەك بەرانبەر گەلی کوردستان جوولاونەتەوە بێ ئەوەیئەو له وەیدیکه باشتربێت یان ئەوەتا به پێچەوانەوە .. 
گەلی کوردستان له هەموو ئەو شۆڕشەبەرگریانەی بەرپای کردووە هەمیشە دەستی ئاشتی بۆ چارەسەری پرسەکان درێژکردووە تەنیا بۆئەوەی ئاشتی و ئاشتیخوازی ببێتە جێگرەوەی جەنگ وماڵوێرانی ،له بەرانبەردا بەردەوام حکومەتیبەغدا  (فێڵی) کردووە یان ئەوەتا شەڕی هەڵگیرساندوووە بۆ له ناوبردنی .. 

ئەگەر بگەڕێننەوە بۆمێژووی ئەو هەفتا ساڵەی ڕابردوو دەبینین کورد بۆ بەرگری له بوون و چارەنووسی دەستی داوەتەخەبات ئەو شۆڕش و خەباتەش بۆته قەڵغانێك بۆ بەرگری له گەل و نیشتیمان ئەو خەباتوبەرخوودانەش بەڕابەرایەتی باوکی ڕووحی کورد بارزانی نەمر و دواتر سەرۆك مەسعود بارزانیدرێژەی پێدراوە ..

 دوای بەهاری 1991 هەل ومەرجێکی نوێ باڵی بەسەر ناوچەکەدا ، سوپای عێڕاقکوێتی داگیر کرد دواتر لێی وەدەرنرا ، کورد وەک گەلێکی ستەملێکراو تووانی بەپاڵشتی بڕیارەکانیکۆمەڵگای نێودەوڵەتی سوود لەو هەل و مەرج وبڕیارانه ببینێت که بەسەر ڕژێمی سەدام و بەغداچەسپا ، بنچینەیەکی یاسایی بۆ حکومڕانی وەرگرت هەڵبژاردن بەڕێوەچوو دواتر حکومەت دامەزرا ،ئەمانه بۆ گەلی کوردستان ئەزموونێکی نوێ بوون ، تا ڕادەیەکی باش کورد لێی سەرکەوتوو بوو ،بەڵام هەنگاوە گرینگەکه دوای 2003 وە دەستی پێکرد ، ڕژێم له بەغدا ڕووخا و سیستەمێکی دیکەیحکومڕانی هاتنه گۆڕەپانی سیاسی وکۆمەڵایەتی که زیاتر ئاینزایی بوو لەوەی دیموکراتی یان  ئازادخوازی یا شارستانی بێت ، سەرەتا کورد زۆر به دڵێکی پڕ له گەشبینیەوە هەنگاوی بەرەو بەغدانا ، بەڵام ئەوەی بینرا پێچەوانەی هەموو ئەو بەڵێن وگفتانه بوو که بەکورد دران ، تا گەیشتە ئەوەیهێرشی سەربازی بکرێتە سەری و هەروەها مووچە وبوودجەی ببڕێت ، ئەمەش بۆ کورد گەڕانەوەبوو بۆ خاڵ وچوارگۆشەی یەکەم که بۆ گەلێك قبووڵکراو نەبوو دوای ئەو هەموو خەبات وتێکۆشانهبۆ بەدەستهێنانی ماف کەچی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەردەمی زۆرداری ، لەلایەك دیسانەوە بەغدالەلایەکی دیکەوە تیرۆرستانی داعش بەتووندترین شێوە پەلاماری کوردستانیان دا .. 


جالێرەدا بۆگەلی کوردستان تەنیا ریفراندۆم چارەسەربوو بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی بۆ گەل ، ئەوەبوو بەڕابەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی گەلی کوردستان به هەموو پێکهاتە و ئایین وئاینزاکانیەوە لهڕۆژی 25/9/2017 دەنگی بەڵێی سەربەخۆیی به جیهان ڕاگەیاند له دەنگدانێکی بێ وێنەیدیموکراتیدا زۆرینەی ڕەهای گەل که 92% ی تێپەڕاند گووتی: بەڵێ بۆ سەربەخۆیی بەمەشگەورەترین سەرکەوتن بۆ گەلی کوردستان له هەموو سەردەم و میژووەکاندا  تۆمارکرا ،ئەگەر چیبەغدای ئێستا بەهەمان ڕووحیەتی بەغدای جاران پەلاماری کوردستانیدا ،بەڵام ئیرادەی گەل  سەربەرزو سەرفرازانه سەرکەوت و ریفڕاندۆمی سەربەخۆیش سەربەرزانه تۆمارکرا ، ئەو دەنگەش که لەوڕۆژەدا بۆ سەربەخۆیی کوردستان مۆڕ کرا وەك دەنگێکی زوڵاڵ دەمێنێەوە واتا دەنگی شانازی یە .. 

گەلی کوردستان ئەمساڵ سێێەمین ساڵیادی ئەم یادە پیرۆزە دەکاتەوە لەم ڕوانگەیەوە هەمیشە بهگەشبینیەوە دەڕوانێتە ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی25/9/2017 ، چونکه دەنگی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان بوو .

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ