دەوڵەتی سەرۆک وەزیران لە کۆنگرەی میونشن دا

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام له قەیران وگرژی و جەنگەدایه
Thumbnail

میونشن

لە ناوەڕاستی مانگی فێبروەری هەموو ساڵێکدا شاری ميونشنی سەر بە هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا میوانداری گەورەترین کۆنگرەی بەرگری و ئاسایش لە جیهاندا دەکات، هەموو ساڵ بەرپرسانی گەورەی وڵات وەک سەرۆک کۆمار و وەزیران و وەزیرانی دەرەوەو بەرگری و ئاسایش و ئابووری و ژینگە وێڕای کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی وزاستی بەشداری تێدا دەکەن .

 ساڵ له دوای ساڵدا بەهۆی گۆڕانی خێرا له ڕەوش و باروودۆخی جیهانی کۆنگرەی ميۆنشن زیاتر بەبایەختر دەبێت ، زووم و چاوەکان لەسەری هەڵوەستە دەکەن ، ئەوە بۆ چەندین جارا کوردستان ئەگەر چی دەوڵەتێکی دانپێنراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیه ، بەڵام ئامادەیی بەرچاوی هەیە چ له پانێل و ووتار یاخووج دیدار و کۆبوونەوە ،بۆ ئەم ئەمساڵ دەوڵەتی سەرۆک وەزیرانی کوردستان مەسروور بارزانی سەرۆکایەتی شاندی کوردستانی کرد ، بایەخ و ئەهمیەتی ئەمساڵی ميۆنشن بۆ کوردستان یەکجار گرینگ بوو ، ڕه‌وشی جیهان له هەموو ڕووێکەوە ئاڵۆزە و جێگای متمانە نیه.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام له قەیران وگرژی و جەنگەدایه ، گۆڕانی کەش وهەوای جیهان به تایبەت ئەوروپا کاریگەری خستۆتە سەر ژیانی وڵاتان ، بەرپابوونی به خێرایی ئەنفلۆنزای ( کۆڕۆنه) بەسەر وڵاتان مژار و کاخەزی گرینگی سەرجەم ئەو کۆبوونەوانەن که سەرۆک وەزیرانی کوردستان بەشدارە و ڕۆڵێکی گرینگ دەبینێت ، هۆکار و ئەهمیەتی بەشداریکردنی بارزانی له کۆنگرەی مۆنشنی دا له چەند تەوەر و ئاستێکدا بەرچاو دەخرێت ، لەوانه ڕۆڵی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیران له ئارامی وئاسایشی کوردستاندا خۆی له خۆیدا ئەوە دەخاتە بەرچاوان که هەرێمی کوردستان ئەگەر چی دەوڵەتی دانپێنراو نیه ، کەچی له زۆر ڕووەوە ئارام و سەقامگیرە به تایبەت لەو ناوچەیەی که هەر هەمووی گرژی و جەنگ و ئاڵۆزییه ، ئێران ، تورکیا و عێڕاق و لوبنان وسووریا و یەمەن وتا دەگاتە وڵاتانی باکووری ئەفریکا و لەولاشەوە ئەفگانستان و چەند وڵاتێکی ئاسیایی ، جالێرەدا گرینگی بەشداری کردنی سەرۆک وەزیران لەوە بەرجەستە دەبێت که ڕۆڵی له بنیاتنانی ئاسایش و ئاشتیدا هەیه و پرس و ڕا پێکردن به بارزانی زیاتر متمانه دەداتە جیهان به تایبەت له ڕووی چەسپاندنی ئارامی ، دیدارەکانی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی جیهاندا لەوانه سەرۆک وەزیران و وەزارە تایبەتمەندییەکان ئەوە به‌ جیهان دەڵێت که هەمیشە گوێگرتن له بەرپرسانی کورد لەپێشەوەیان بارزانی دەتوانرێت جیهان به تایبەت ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەرەو ئاقارێکی پڕ ئارام و ئاسایش ببات .

ڕووداوەکان خێراتر دەبینرێن ناوچه‌کە له ٢٠٢٣ نزیک دەبێتەوە ،لێرەدا پێوویستە جمووجۆڵەکان به ئەندازەیەک هەنگاو بنێن که وەک ١٠٠ ساڵی پێشوو نەبێت ، چونکه لەو ماوەیەی ڕابردوودا یاخوود لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتان له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیان بەخش وزەرەرمەندی یەکەم کورد وەک نەتەوە و کوردستانیش وەک خاک بوو ، جا بۆیە ئەم هەنگاوانەی ئێستا کورد دەیهاوێژێت بۆ بەرژەوەندی کوردە ،چونکه ئێستا کوردستان کاراکتەرێکی گرینگی ناوچەکەیه به تایبەت له ڕووی دابینکردنی ئاسایش ، ئەگەر بگەڕێننەوە بۆ زیاتر له نیو سەدە که تەمەنی کۆنگرەی مۆنشنە که ساڵی ١٩٦٣ به هۆی ڕێکەوتنێکی نێوان ئەڵمانیا و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دۆخی ئەمنی له ئایندە دامەزرا و هاته ئاراوە دەبینین لەم چەند ساڵەی دواییدا کۆنگرەکە و پانێل و دیدارەکان دەرهاوێشتیەکی بەرفروانتر دەبینێت ، مەبەستیش لێی زیاتر لەیەک نزیکبوونەی جیهانه ، هەروەها زەنگی ئاگادارکردنەوەیە بۆ وڵاتان بەوەی ئێستا سەردەمێکی جیاوازە له سەردەمانی پێشوو و پێشووتردا.