یەک ساڵ بەسەر حوکمڕانی مەسرور بارزانی

گووتى چاکسازی داواکاری زۆرینەی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە منیش لەبەرەی ھاوڵاتیان دەمێنمەوە
Thumbnail

مەسرور بارزانی لەسەرەتای دەست بەکاربونی وەک سەرۆکی حکومەت لە 10ی تەمموزی ساڵی 2019 جەختی لەوە کردەوە
کارنامەی سەرەکی کابینەی نوێ نەھێشتنی گەندەڵی و گەڕانەوەی دادپەروەری یە لەنێوان ھەموو چینەکانی کۆمەڵگە ،

ھەر لە سەرەتا توانی دەوامی فەرمانبەران ڕێک بخاتەوە کە دەبێت پابەندبن بەکاتی دەوامەکەیان خزمەتکاری ھەموو خەڵکی کوردستان بن فەرمانبەران دەبێت مەمنون بن کە خەڵک پێیان ڕازی بێت ھەر زوو گلەیی خەڵک زۆر کەم بۆیەوە لە فەرمانگەکانی حکومی یٔیشەکان بە یٔاسانی تەواو دەبوون بە کەمترین کات ،
سزادانی ھەرکەسێک لەھەر پلەو پۆستێک دا بێت یٔەوانەی خۆیان لەسەروو یاسا دەبینن دوور لەچاوی کامێرا و دەزگا ڕاگەیاندنەکان ،

حەوت مانگی سەرەتایی تەمەنی کابینەکەی توانی بەشێوەکی بەرچاو داھاتی ناوخۆ زیاد بکات خەرجی ھەموو وەزارەتەکان سنوردار بکات و کەم بکاتەوە ڕۆتینی یٔیداری نەھێڵێت گەندەڵی لەسنورێک ڕابوەستێنێت ، حەوت موچە دابەش بکات لە حەوت مانگی سەرەتادا واتا ھەموو مانگێک (30 ڕۆژ) جارێک موچە لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرا بەبێ پاشکەوت و کەمکردنەوە ،

یەکێک لەکارە ھەرە سەرەکیەکانی کابینەی نوێ جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی بوو ھەر چەندە ھەر لەسەرەتاوە لەلایەن ھەموو یٔەو حیزب و کەسانەی زەرەرمەند دەبن لەم پرۆژەیە بەربەست و کۆسپی زۆریان دروست کرد ھەموو پیلان و کارتەکانی خۆیان خستە کار بۆ یٔەوەی مەسرور بارزانی پاشگەزبێتەوە لە جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی بەڵام جەنابیان پشتی لەھەموو بەرپرس و بەرژەوەندیە تاکە کەسیەکان کرد لە بەرەی ھاوڵاتیان مایەوە فەرموی (چاکسازی داواکاری زۆرینەی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە منیش لەبەرەی ھاوڵاتیان دەمێنمەوە و بەپاڵپشتی ھاوڵاتیانی خۆشەویست لە چاکسازی بەردەوام دەبین ھەرگیز لێی پاشگەز نابینەوە ) ،

ئەوەی چاوەڕوان نەدەکردا دەرکەوتنی ڤایرۆسێک بەناوی "Covid-19" ڤایرۆسی کۆرۆنا کە چۆکی بەزۆربەی وڵاتە زلھێزەکان دانا یٔابوری وڵاتەکانی پەک خست و تا یٔێستاش ھەڕەشەیەکی جدی یە بۆ سەر ژیانی ھەموو مرۆڤەکان زیاتر لە نیو ملیۆن خەڵک گیانی لەدەست داوە بەھۆی یٔەم ڤایرۆسە، ھەرێمی کوردستان بەدەرنەبو لەم ڤایرۆسە مەسرور بارزانی ھەر لەسەرەتای دەرکەوتنی یٔەم ڤایرۆسە ڕێکاری توندی گرتەبەر بۆ ڕوبەڕوبونەوەی یٔەم پەتایە پشتی لە ھەموو داھاتی وڵات کرد تاوەکو گیانی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان پارێزراو بێت و بە کەمترین زیان یٔەم ڤایرۆسە تێپەڕێنین ڕێکارەکانی جەنابیان بوبونە جێگای ستایشی ڕۆژنامە و ڕێکخراوە تەندروستیەکانی جیھانی کەجەنابیان توانی خەڵکی خۆی بپارێزێت لەم ڤایرۆسە مەترسیدارە کە دواتر زۆربەی وڵاتان ھەمان یٔەو ڕێکارانەیان گرتەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسی یٔەم پاتەیە کە جەنابیان ھەر سەرەتاوە گرتبویەبەر ،

لەپێنچ مانگی کۆتایی بەغدا جارێکی تر یٔەو پارەیەی بۆ ھەرێمی کوردستانی دەنێرێت ڕایگرت دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ھۆی یٔەوەی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو داببەزێت کەزیاتر داھاتی ھەرێم بەنەوتەوە بەستراوە و وایکرد داھاتی ناوخۆ نزیک ببێتەوە لە سفر کێشە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دروست بوو نەیتوانی موچە لەکاتی خۆیدا دابەشبکات گلەیی فەرمانبەران و خەڵکی کوردستانی تێکەوت ھەرچەند کابینەی نوێ ھەموو ھەوڵێکی داوە کە داھاتی ھەرێم فرەچەشن بکات تەنھا پشت بە نەوت نەبەستێت بەڵام بەھۆی یٔەوەی ڕوداوەکان زۆر خێرابون پێڕا نەگەیشتن کاتی دەویست ، یٔێستاش جەنابیان ھەموو ھەوڵێک دەدات بە زووترین کات یاسای چاکسازی وەک خۆی جێبەجێ بکات کە یٔێستا دەستی بە جێبەجێ کردنی کردووە کە پارەیەکی یەک جار زۆر بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە کار لەسەر یٔەوە دەکات کە داھاتی ھەرێم فرەچەشن بکات تەنھا پشت بەنەوت نەبەستێت بۆ یٔەوەی جارێکی تر ھەر دۆخێکی نەخوازراو بێت ھەرێمی کوردستان توشی قەیرانێکی قول نەبێتەوە.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ