له‌ پێناو كوردستانێكی به‌هێز ده‌بێ له‌ ئیدریس بارزانیه‌وه‌ فێربین

وەک سەرۆک بارزانی وتی دەتوانم بڵێم کاک ئیدریس وێنەیەکی پاک و بێگەردی مستەفا بارزانی بوو
Thumbnail

له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو زۆر له‌ باره‌ی ئیدریس مسته‌فا بارزانی گوترا وه‌و له‌ لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا نوسرایه‌وه‌، ناوێك كه‌ هێشتا توێژینه‌وه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتری گه‌ره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ حیكمه‌ت و دانایی ئه‌و زاته‌ مه‌زنه‌ تێبگه‌ین كه‌ له‌ دوای نسكۆوه‌ به‌فری چیاكانی گڕتێبه‌ردا و دووباره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیدا شۆڕشیان هه‌ڵگیرسانده‌وه‌ و له‌ ساته‌وه‌ختی ناته‌بایی لایه‌نه‌كاندا روی خێری به‌ڕووی ئاشتی و ته‌بایی بوو.

به‌لێ ئه‌و ناوه‌ داینه‌مۆی شۆڕشی گوڵان و خه‌باتی شاخ و كۆتری ئاشتی بووه‌ كه‌ له‌ ڕاپه‌ریندا گه‌یشته‌ ترۆپك، ده‌كرێ بگوترێ هیچ کەسێک وەک ئیدریس بارزانی نەبوو، ئەو لە مەیدانی خەباتی ڕزگاری خوازی کوردستاندا بە کار و فەرمان و هەڵوێستەوە تەواو هاوشێوەی باوکی بوو قاڵبووی مەیدانی خەبات و پێشمەرگایەتی و ئاشنای تەواوی شاخەکانی کوردستان بوو، پێشمەرگە و ڕۆشنبیر و ڕۆشنفکر و ئاشتی خواز بوو بەجۆرێک گیانی تەبایی تێکەڵی خرۆکەکانی خوێنی ببوو، ئەو داینەمۆی تەبایی ناو ماڵی کورد و شۆڕشگێران بوو بە جۆرێک وەک سەرۆک بارزانی وتی ( دەتوانم بڵێم کاک ئیدریس وێنەیەکی پاک و بێگەردی مستەفا بارزانی بوو، ھەموو سیفاتی لەودا کۆ ببنەوە) بەڵێ شەهید ئیدریس بارزانی بەحەق پێشمەرگە و سەرکردەی ڕۆژانی سەختی خەبات و خاوەنی دەسکەوتەکانی بەیاننامەی ئازاری ساڵی حەفتا و ژیانەوەی خەباتی کورد بوو لە شۆڕشی گوڵاندا.

ئێستا كه‌ به‌دروشمی (به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێز) پارتی دیموكراتی كوردستان توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنی مه‌زن به‌ده‌ست بهێنێت و شه‌ڕه‌فی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی له‌ ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر وه‌رگرتووه‌ و خه‌ڵك چاوه‌ڕێن و لایه‌نه‌كان به‌ گیانی برایانه‌ و لێك تێگه‌یشتنه‌وه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌ و وانه‌كانی ته‌بایی و ئاشتی له‌ ئیدریس بارزانیه‌وه‌ فێربن و جێبه‌جێی بكه‌ن به‌ ئاراسته‌ی هه‌رچی زووتر گه‌شانه‌وه و پێشخستن و نه‌جاتدانی هه‌رێمی كوردستان له‌و كێشمه‌ كێشمانه‌ی ئێستا له‌ناوچه‌كه‌ بوونی هه‌یه‌ به‌لێ پێویسته‌ وه‌ك چۆن له‌ به‌غدا و له‌ تاوتوێ كردنی بابه‌تی به‌شه‌ بوجه‌ و موچه‌ی هاوڵاتیاندا ده‌سته‌كانمان له‌ یه‌كتر گرێدا و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان بۆ ئه‌و قۆناغه‌ به‌ده‌ست هێنا، به‌هه‌مان شێوه‌ پێویسته‌ به‌هه‌مان روحیه‌ت كار بكه‌ین بۆ قۆناغی داهاتوو تاكو به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ كوردستانێكی به‌هێزدا به‌ره‌و ئامانجی باڵاتر هه‌نگاو بنێین.