رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن حكوومەتەوە جێگای ستایشە

ھەمووشمان كۆكین تەنھا كۆرۆنا مەترسی نییە بۆسەرھەرێمی كوڕدستان
Thumbnail

وەیسی سەعید وەیسی

دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان  مەترسیێكی ھەرەگەورە بوولەسەرمرۆڤایەتی كەسەرتاپای جیھانی گرتەوەو رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی تووشبوانی لە زۆر بوون دایە. بە جۆرێك مەترسیداربووكە ھەموو جولەیێكی پەكخستبوو زیانی گەورەی ئابووری لە چەندین سێكتەر ی جۆراوجۆری داوە.كە یەكەم جارەھەموومرۆڤایەتی رووبەرووی دوژمنێكی ھاوبەش ببیتەوە.

لەمچوارچێوەیەش بوولەگەل دەركەوتنی شەپۆلی یەكەمی ڤایرۆسەكە   ھاوشێوەی وولاتان تەنانەت بەرلەرێكارەكانی حكومەتی فیدرالیش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەستی بە مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە كردو چەندین رێوشوێنی گرنگی گرتەبەر كە ھەنگاوەكان مایەی ستایش و بەرز نرخاندنن وەسەروەرێكی تری كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەچونكە سەركەوتوو انە وبەكەمترین زیان لێ ی دەرچوون وبەرەنگاری ڤایرۆسەكەبوونەوە. 

ھەرچەندە لێرەولەوێ ھەولی جۆراوجۆر لە ئارادابوون  بۆدروست كردنی گرفت  ولەمپەر لەبەردەم رێكارەكانی  حكوومەت ولایەنە پەیوەندیدارەكان كەدیارترنیان بەسیاسیكردنی بابەتەكەوپابەندنەبوون بەرێنماییەكان

كەئەمەش كارەسات وتاوانێكی گەورەیەوخیانەت كردنەلەگەل كوردستانیان چونكەناكرێت‌ بابه‌تی كۆرۆنا بەرێ لابردرێت یاتێكه‌ڵی  ھیچ ململانێك بكرێت یاخود وه‌ك موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌كاربھێندرێت چونكەئەمەیان پرسێكی تەندروستی ومرۆڤانەیەگرنگەھەرھەموومان پەرۆشی تەندروستی یەكتربین وبه‌ئه‌ركی به‌رپرسیارانه‌ی خۆمان هه‌ڵبستین كە ھەمووشمان كۆكین تەنھا كۆرۆنا مەترسی نییە بۆسەرھەرێمی كوڕدستان بەلكولەئێستاداکێشەیەکی بەربڵاوی جیهانە. زۆر لە وپیلانە گەورەترە کە دەیانەوێ بە زۆر کۆرۆنا بکەنە بابەتێکی سیاسی و یاری بە ژیان وچاڕەنوسی ھاووڵاتیان بکەن.

ھەرچەندەرێكارورێنماییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە رێكاروھەنگاوی گرنگ وپێویست بوون كەبووینەمایەی  خۆشحالی وستایشی رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی دلنیاشین لەم قۆناغەشداحكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەردەوامی بە رێكارەكانی خۆپارێزی دەدات بەئاراستەی سنوورداركردنی ڤایرۆسەكە بۆپاراستنی گیانی ھاووڵاتیان لەمەترسی پەتاكەبەلام لەگەل ئەمەشدابەپابەندبوونی ھاوولاتیان بەرێنماییەكان دەتواندرێت قۆناغێكی تری خۆپاراستن بەرەوپێش بەرین

چونكە ھێشتا ئاماژە زانستییەکان ئەوە دەردەخەن بەھۆی بلاوی ڤایرۆسەكە لەجیھان ووولاتانی دەوروبەروپارێزگاكانی عیراق ھێشتامەترسی بلاوبوونەوەی ھەربەردەوامە

لێرەوەش بەپێویست دەزانم بەگرنگیەوەرۆلی دام ودەزگاكانی ناوخۆ و تەندروستی بەرزدەنرخێنین لەبەجێ گەیاندنی ئەركی فەرمانبەریی وپێشەیی ومرۆڤ دۆستانەیان كەدلسۆزانەپارێزگاریان لەتەندروستی ھاوولاتیان كرد.بەدلنیایەوەخزمەت وبەخششیان شایستەی ھەموورێزوپێزانینێكە...

  لەخودای گەورەومیھرەبان داواكارین كوردستان  ومرۆڤایەتی لەھەمووڤایرۆس وبەلاونەھامەتییەك بپارێزێت  ..

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ