تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا چ عەیبەیەکی تێدایە؟

گرنگە ھەرھەموومان پەرۆشی تەندروستی یەكتربین
Thumbnail

تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا چ عەیبەیەکی تێدایە؟

 

لەئێستاداھەبوونی  ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان بوویتە مەترسیێكی گەورە كە بەخێرایی لەجیھان  بلاوبویتەوە و رۆژ لە دوای رۆژیش ژمارەی تووشبوانی لە زۆر بوون دایە. بە جۆرێك مەترسیدارە كەیەكەم جارەھەموومرۆڤایەتی رووبەرووی دوژمنێكی ھاوبەش ببیتەوەكە ھەموو جولەیێكی پەكخستووە و زیانی گەورەی ئابووری لە چەندین سێكتەر داوە.

ئەوەی تێبینی كراوەلەگەل دەركەوتنی ڤایرۆسەكەكاتێك ھاوولاتێك  دووچاری بویتەوەزیاتروەك عەیبەێك سەیری تووشبوانی دەكرێت نەك وەكونەخۆشی وڤایرۆس كە گلەیی  چەندتوشبوێكی ڤایرۆسەكە ھۆكاری سەرەكی نوسینی ئەم چەند دێرە بوو ئەمەش مایەی سەرەنجەوپێویستی بەھەڵوەستەكردنە چونكە ناكرێت لەناو كۆمەڵگادا وەك كەسێكی نائاسایی مامەلە لەگەل توشبوانی ھیچ ڤایرۆسێك بكرێت نەخاسمە پەتاێكی جیھانی وەك كۆرۆنا كە بەدرێژای مێژوو ئەم جۆرەپەتایانە بوونیان ھەبووە بەڵام ھەرجارێ وبەناوێك تەنانەت لەسەرەتای بلاوبونەوەی ئایینی ئیسلامیش مرۆڤایەتی دووچاری رەوشی وانالەباروناتەندروست بوویتەوەوڤایرۆس سەری ھەڵداوەبەبێ ئەوەی ھەلگرانی ئەم ڤایرۆسانە ھەست بەھیچ شەرم وعەیبەێك بكەن یان دووچاری ھیچ لۆمەو توانجێك ببنەوە لەم رەوشەی ئێستاشدا توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆن اشتێكی ئاساییەو ھیچ شەرم وخۆشاردنەوەی ناوێت بۆیەش زۆرئاساییە ھەڵگرانی ڤایرۆسەكە لەسۆشاڵ میدیا پۆست بكەن یا خود رایبگەێنن كە دووچاری ڤایرۆسەكە بووینە.

كە بەدڵنیایەوە دوای وەرگرتنی چارەسەروەكوھەركەسێكی ئاسایی درێژە بەژیانی خۆیان دەدەن وە دەبێت كۆمەلگاش زەمینەێكی ئاسایان بۆ فەراھەم بكات نەك خوانە خواستە خۆیان لێ بەدوربگرن یان بە چاوێكی جیاواز سەیریان بكرێت .

لێرەوەش گرنگە ھەرھەموومان پەرۆشی تەندروستی یەكتربین وبه‌ ئه‌ركی به‌رپرسیارانه‌ی خۆمان هه‌ڵبستین كەھەمووشمان  كۆكین تەنھا كۆرۆنا مەترسی نییە بۆسەرھەرێمی كوڕدستان بەلكو لە ئێستادا کێشەیەکی بەربڵاوی جیهانە.

ھەرچەندە رێكارورێنماییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە رێكاروھەنگاوی گرنگ وپێویست بوون كە بووینە مایەی خۆشحالی وستایشی رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی دڵنیاشین لەم قۆناغەشدا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێكارەكان بۆپاراستنی گیانی ھاووڵاتیان لەمەترسی پەتاكە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا بەپابەندبوونی ھاووڵاتیان بەرێنماییەكان دەتواندرێت قۆناغێكی تری خۆپاراستن بەرەوپێش بەرین .

پێویستە ھەمیشە بەگرنگیەوە لە رۆلی دام ودەزگاكانی ناوخۆ و تەندروستی بروانین كەدلسۆزانە  ئەركی فەرمانبەریی وپێشەیی ومرۆڤ دۆستانەیان بەجێ گەیاندوە لە پارێزگاركردن لە تەندروستی ھاووڵاتیان .

  لەخودای گەورەومیھرەبان داواكارین كوردستان  ومرۆڤایەتی لەھەموو ڤایرۆس و بەڵاو نەھامەتییەك بپارێزێت  ..

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ