Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 09:29

بەرەوە بە یاسایی کردنی پێکەوەژیان لە کوردستان

لە هەرێمی كوردستان هەشت ئاین بوونیان هەیە، ئێستا ئەگەرچی لە رووی ئیداری و كارگێرییەوە كێشەییەكی ئەوتۆیان نیە بەڵام لە واقعی حال وردە كێشە هەیە
100%

 بە درێژایی سەدان ساڵی رابردوو پێكەوەژیان ئاینی و نەتەوەیی لە ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی خۆرسكانە بووە، تێگەیشتن و پێكەوەهەڵكردن و كاركردن لە نێوان تاكەكانی ئاین و نەتەوە جیاوازەكان بنەمای رێكخستتنی پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانێكی ئاشتیانە بووە،لەگەڵ هەبوونی چەند كێشەیەكی بچووك لە نێوانیاندا، ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی كە سەر ئێشەیەكی كەمتر بۆ دەسەڵاتدارانی ئەو ووڵاتانە هەبێت.

 

ئێستا كە ئێمە لە سەدەی بیست و یەكدا دەژین ژیان جۆرێكی دیكەیەو مرۆڤەكانیش شێوازی بیركردنەوەیەیان جیاوازترە، شیكردنەوە و خوێندنەوەی جیاواز بۆ دەقە ئاینیەكان دەكرێت و بەرژەوەندی تاك و خێزان و كاریگەری سوسیاڵ میدیا و تێكچوونی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان چەنداین فاكتەرن بۆ ئەوەی ئەم بە سروشتی بوونە پێكەوەژیانە وەك جاران نەمێنێت.

لە هەرێمی كوردستان هەشت ئاین بوونیان هەیە، ئێستا ئەگەرچی لە رووی ئیداری و كارگێرییەوە كێشەییەكی ئەوتۆیان نیە بەڵام لە واقعی حال وردە كێشە هەیە لە نێوانیاندا كە ئەمە بۆ داهاتوو مەترسی گەورە بوونی لێ دەكرێت، ئەركی حكوومەت و پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكانە رێگری لەوە بكەن لە پێناوی دابینكردنی مافی پێكهاتەكان و رەخساندنی دەرفەت، باشتربوونی رەوەشی ژیانیان لە داهاتوووە، ئەگەرچی لە رابردوودا كەم تا زۆر كار لە سەر ئەم بابەتە كراوە وە چەند كونسولگەرییەكیش بەشی تایبەتیان بە ناوی ماینۆرییتی سێكشن( بەشی پێكهاتەكان) هەبووە، بەڵام ئەوە بەس نیە و دەبێت هەرێمی كوردستان خۆی ستراتیژیەتێكی بۆ ئەم بابەتە هەبێت.

بە دیدی من باشترین بژاردە بۆ ئەم رێگرییە ئەوەیە كە ئەم پێكەوەژیانە بە یاسایەكی سەردەمیانە رێكبخرێتەوە ، بە جۆرێك له‌ ئاینده‌دا هەمووان هەستی هاووڵاتی بوونمان بۆ دروست بێت و خۆمان بە یەكسان ببینینەوە لە بەرانبەر یەكدیدا، ئەمەش كارێكی قورس نیە و قورسیەكەی لەوەدایە دەست بۆ دەرچواندنی یاساكە ببردرێت، و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەم شێوازەش ئێمە لە قۆناغی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی سروشتیەوە دەچینە قۆناغی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی یاسایی ، كە ماف و كەرامەت و ئەركی هەمووان پارێزراو دەبێت بە گوێرەی یاسا .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.