كاتێكی هەستیار و دیدارێكی گرنگی ئیمانوئێل ماكرۆن و نێچیرڤان بارزانی

سەرۆك ماكرۆن هەڵگری پەیامێكی روون و ئاشكرا و راشكاوە بۆ دەسەڵاتدانی بەغدا
Thumbnail

رێبوار حەمەلاو شوانی ئەگەر چی وەك ئەوەی میدیاكانی فەرەنسا رایانگەیاندووە كە سەرۆك كۆماری فەرەنسا بۆ ماوەیەكی كورت لە بەغدای پایتەخت دەمێنێتەوە و كۆتایی بە سەردانەكەی دێنێت و لەوێشەوە بانگهێشت و داوای سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ چاوپێكەوتن ، ئەمە خۆی لە خۆیدا ئاماژە و پەیامێكی زۆر گرنگە و ستراتیژییە یەكەم بۆ پێگەی گرنگی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری و ئینجا كەسایەتیی دیاری رێزدار نێچیرڤان بارزانی وەك كاركتەرێكی بەهێز لە عێراق و ناوچەكە و هەروەها وەك ئەندازیاری چارەسەری كێشە هەڵوەستراوەكان و گفتگۆی نێوان بەغدا و هەولێر دەبینرێت .

لە هەمانكاتیشدا ، سەرۆك ماكرۆن هەڵگری پەیامێكی روون و ئاشكرا و راشكاوە بۆ دەسەڵاتدانی بەغدا لە بارەی پشتیوانیكردنی دۆزی كورد و كیانی دەستووری هەرێمی كوردستان بۆ جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد لە چوار چێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراقدا كە ماوەی 15 ساڵە ، دەسەڵاتدارانی بەغدا خۆیان لە پاشگەز دەكەنەوە . لەماوەی پێنج ساڵی رابردوو، بارودۆخی ناوچەكە لە گشت روویەكانەوە پێشهات و گۆرانكاریی زۆر و گەورەیان بەخۆوە بینی جەنگی جیهانی تیرۆر و هاتنی لێشاویی پەنابەران و گەمارۆیی بەغدا و قەیرانی دارایی و هتد..

رووبەرووی هەرێمی كوردستان بوونەوە . ئاشكرایە، هەردەم كەسایەتی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بەوە ناسراوە كە تشكێنەری بەربەستەكانە كارێزمایەكی زۆر زیرەك و لێزان و لەسەرخۆیە لەبواری دبلۆماسی ، بەوە ناسراوە كە خاوەن سیاسەتێكی نەرمە چ لە سەر ئاستی لە ناوخۆ بەهێزە لەدەرەوە ، هەمیشە هاووڵاتیان ولایەنەسیاسییەكان هیوای زۆریان هەیە بە هەنگاوە لەسەر خوەكانی نێچیرڤان بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ، هیچ شتێك لە ئاست نێچیرڤان بارزانی مەحاڵ نیە ، بەو پێیەی لەرابردوودا زۆرترین كێشە لەسەر دەستی جەنابیان چارەسەركراون كە لای هەمووان وەك خەیاڵ بوون بەڵام ئەو بە هێز دپبلۆماسی خۆی زۆرترین بەربەرستی شكاندووە ، دیارترین نموونە كاتێك گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان لە 25/9/2017 ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا ، ئەوا بە شێوەیەكی زۆر نارەوا كەوتنە ژێر گوشارو گەمارۆدانی ئیقلیمی و عێراقەوە و ئینجا رووداو و پیلانگێرییەكان و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر ئەوە رەوشەكەیان زیاتر ئاڵۆزكرد و كوردستان كەوتە ژێر پیلانگێری قورسەوە ،بەڵام چەند رۆژێك دوای شكاندنی بەستەڵەكەكان ، ئەوا فەرەنسا یەكەم وڵات بوو كە بانگهێشتی فەرمی ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و ئەوەش هیوا و ئومێدێكی زۆری لە نێو گەلی كورد دروستكردووە و هەموو ئەو كۆسپ و بەستەڵەكەكانی تواندنەوە .

ئەوە بوو بە رابەرایەتی سەرۆك مسعودبارزانی و ئینجا نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی كوردستانیان گەیاندەوە كەناری دڵنییایی و ئێستاكەش هەرێمی كوردستان سەرٍەرایی نەخۆشی كۆرۆناو قەیرانی دارایی و كێشە وسیاسییەكانی ناوچەكە ، ئەوا خاوەن پێگە و ستراتیژی بەهێزە ، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت وڵاتی فەرەنسا چۆن لە رۆژە سەختەكان پشتیوانی دۆزی رەوایی گەلی كورد بووە ئێستاكەش بەهەمان شێوە مێژوو دووبارە دەبێتەوە و سەردانی سەرۆك كۆماری فەرەنسا ماكرۆن لەو كات و ساتەدا و بانگهێشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێزدار نیًچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا پەیامێكی گرنگی فەرەنسایە وەك زڵهێزێكی ئەوروپا و جیهان بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق و ناوچەكە كە بە هەموو توانایەكەوە پشتیوانی كیانی دەستووری و گەلی كورد دەكات لە هەموو ئەو هەرٍەشە و پیلانگێرییانەی كە بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان و هێرش وداگیركاری توركیا و ئێران كە لە ناوچە سنوورییەكان ئەنجام دەدرێت و بەتایبەت پشتیوانیكردن لە جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكان و چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا ..