سەرۆكی حكومەت ، راشكاو و راستگۆ...

لە ئایندەیەكی نزیكدا، بەرنامە و پرۆژەكانی تریش دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە
Thumbnail

ئەگەر  واقعبیانە بروانینە  بارودۆخی كوردستان لە ماوەی  سێ‌ دەیە حكومرانی گەلی كورد و كابینە یەك لە دوای یەكەكان كوردستان و  هەموو ئەو  كار و ئەركانەی  لەو ماوەیەدا جێبەجێكراون و  بە ویژدانەوە  باش و هەڵوەستەیان لە سەر بكەین ، بەراوەردێك لەگەڵ  سەرٍەتاكانی  رٍاپەرین  و  رەوشی ئاوەدانی و پێشكەوتنی كوردستان لە گشت بوارەكاندا  بكەین  ئەوا   ئەو راستییەمان بۆ دەردەكەوێت   حكومەتی كوردستان  توانیوێتی سیمای  گوندێكی گەورە  بگۆرێت بۆ  شارێكی گەورە ،  لەگەڵ  هەموو  ئەو  ئارٍیشە و كێشە سیاسی و  نێوخۆییانە كە لە نێوان  هێز و لایەنە سیاسییەكان  دا بوونیان هەبوو  بە شەرٍی خۆكوژیشەوە .


دەتوانین بڵێین  پێش رووخانی رژێمی بەعس یش  ئەوا  حكومرانی كوردستان  لە ژێر  گوشار و ئابڵوقەدانی  ئەو رژێمە دا بووە  تا كو نەتوانێت  كوردستان لە رووی پێشكەوتن و ئاوەدانییەوە  هەنگاوەكانی  جێبەجێی بكات ئیتر لە رەووی بودجە و  مووچە و بوارەكانی تریش دا . بەڵام حكومەتی كوردستان  دەستەوەستان نەوەستا و  بەو ئیمكانییە دارایییە سنووردارەی كە لە رێگەی خاڵە سنوورییەكان و نێوخۆییی  كاروانی  خزمەتگوزاری و  ئاوەدانی  بەرەو پێشەوە بردووە ..

دەبێ‌ ئاماژە بەو راستییەش بكەین ، كە كێشە و گرژیییە نێوخۆییەكان  وا دەكەن كە  كەسانی هەڵپەرست  و نا نیشتیمانپەوەر و خۆپەرست بكەونە گیانی  كوردستان و لە رێگەی نایاساییەوە  دەستبەسەر داهات و  سەروەت و سامانی زۆر بەدەست بهێنن  كە ئەوەش  دەچێتە چوار چێوەی  گەندەڵی و قورخكارییەوە لە لایەن هەر  كەس و بەرپرسێكەوە ئەنجام بدرێت  پێوستە رووبەرووی  ڵپێچینەوەی ئایاسایی  ببێتەوە  و هەروەها ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر  ئەو  كێشە و گرفتانە كە بەمەستم گەندەڵی و قورخكارییە چارەسەرییان بۆ نەدۆزرێتەوە نەك  تەنها زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی و ئابووری  و كۆمەڵایەتیی دەگەێنێت ، بەڵكو  پایەكانی  حكومرانی سست و لاواز دەكات ..

ئەمرٍۆ  پرسی گەندەڵی و قۆرخكاری هەندێك كەس و بەرپرس  نەك تەنیا  لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە ، بەڵكو  ئەو كێشەیە لە عێراق ، ناوچەكە  و هەموو جیهان  بوونی هەیە ، حكومەتەكان لە رێگە و چوار چێوەی یاسایی  هەوڵەكانیان دەخەنە گەر تا كوبتوانن  رووبەرووی ئەو نەخۆشییە كوشندەیە ببەنەوە و  وڵاتەكەیان  لە كێشە گەورە كە زیانی گەورە بۆ سەر ئابووری وڵات و  پێگەی  حكومرانی  جێدەهێڵێت رزگار بكەن ..

ئەوەی دەمهەوێت ، بڵێم  ئەمرۆ  كابینەی  نۆیەمی  حكومەتی كوردستان ، بەسەرۆكایەتی  رێزدار مەسروور بارزانی  ئەرك و بەرپرسیارییەتی قورس و گەورەی هەڵگرتووە، لەلایەن  چارەسەری كێشە كەڵەكەبووەكانی حكومەتە یەك لە دوای یەكانی  كوردستان بە گەندەڵی و چاكسازییەوە  كە  وەك بەرێزیان ئاماژەی پێدا ،  پرۆسەیەكی  گشتیرە و  بەخێرایی   چارسەر ناكرێت و  دەبێ‌ بە شێوەی  سیستماتێك و هەنگاو بە هەنگاو كاری لە سەر بكرێت  بۆ چارەسەركردن و بنركردنی .


هەروەها پرسێكی تری  ئەمرۆیی  دۆزینەوەی چارسەرییە  بۆ  پرسی  بودجە و مووچە و قەرزی  هاوڵاتیانی كوردستانە كە پەیوەستە بە ژیان و بژێویی هەموو تاكێك ،  حكومەتی كوردستان هەموو  رێكارەكانی خستۆتەگەر تا چارەسەری گونجاویی بۆ بدۆزێتەوە لە رێگەی  گفتگۆی بەردەوام لەگەڵ  دەسەڵاتدارانی بەغدا و هەروەها  لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان بۆ  بەدەسهێنانی داهات و  فرۆشتنی نەوت و هتد ..

لەلایەكی تریشەوە ، لە ماوەی نزیكەی ساڵێك لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان  ، گشت توانا دارایی و ئیداریی و تەندروسییەكانی خستۆتەگەر بۆ پاراستنی گیانی كوردستانیان  تا لەو نەخۆشییە مەترسیدارە پارێزراو  بێت . ئەوەش جگە لە ئەرك و بەرپرسیاریەتی دەزگەپەیوەندی دارەكان ، ئەوا حكومەتی كوردستان زۆر سەركەوتووانە توانیوێتی مامەڵە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو نەخۆشیە بكات .

هەروەها لەرووی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەوە، هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان  لە ماوەی 13 مانگی رابردوو،  توانیوێتی زۆر سەركەوتووانە لە چەندین بواری دا خزمەتگوازی  و پرۆژەی ستراتیژی  جێبەجێ بكات  و  بەدڵنییاییەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا ،  بەرنامە و پرۆژەكانی تریش دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە و  ئەوەش رەنگدانەوەی زۆری لە سەر گەشەسەندن و پێشكەوتنی كوردستان لێدەكەوێتەوە ..

لێرەدا، گرنگە، چ هێز و لایەنە سیاسییەكانی بەشدار بوو لە حكومەتی كوردستان  و چ ئۆپۆزسیۆن  بە جیدییەوە  پشتیوانی ئەو هەنگاوانە بن كە  بە بێ‌ جیاوازی  وەك پێشتر سەرۆك وەزیرانی كوردستان  بە رٍاشكانەوە و راستگۆیانە  گووتیان كە حكومەتی هەموو كوردستانیان بە بێ‌ جیاوازی  بن  تا هەمووان لە سایەی ئەو ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوە ژیانەی كوردستان بە ئاسوودەیی  بەرە ئایندەیەكی گەش و باقی ئامانجەكانمان هەنگاو بنێنین ..

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ