Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:11

دوو خاک و نەتەوەیی جودا لە نێو عێراقێکی به‌ناو دەوڵەت

دەبێ‌ دەسەڵاتدارانی عێراق ئەو راستییە بزانن كە ، ئیتر دۆزی كورد لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان رەوایی هەیە
100%

رێبوار حەمەلاو شوانی ئەو دەوڵەتەی ساڵی 1921 كە لە سەد ساڵەی دروستكردنی نزیك دەبینەوە ، مێژووییەكەی بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە، كە بە درێژایی ئەو ساڵانە بەردەوامی تووشی ماڵوێرانی و جەنگ چەڵەمە و داگیركردن و هەژاری و دواكەوتوویی بۆتەوە ، هەر لە سەردەمی شارستانی كۆنەوە تا بە ئێستا ئەو جەنگ و كوشتارە وێرانكاری بەردەوام دووبارە دەبێتەوە . دروسكردتی عێراق لە سەر دەستی كۆلۆنیالیزمی بریتانی پێش سەدەیەك لە پێناو بەرژوەندییە تایبەتییەكانی و بەتاڵانبردنی نەوت و كانزا و سەروەتی ئەو ناوچەیە ، وایكردووە كە هیچ كات عێراق ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینێت ، بەتایبەت لكاندنی خاكی كوردستان بە خاكی عەرەبەوە و جیاوازی دوو نەتەوە ، شوناس و مێژوویی جیاواز لە بوارەی مەزهەبی و ئاینی هەموو ئەو جیاوازییانە كە بەردەوام خوێن ڕێشتن و كوشتن و برٍینی ئەو دوو نەتەوەیەكی بەدوای خۆیدا جێهێشتووە ، ئێستا بەردەوام بناغەی تۆڵەسەندنەوە و رٍق و كینە لە نێو ئەو دەوڵەتە دەستكردەدا زاڵبووە .

بۆیە، ئەوەی دەبینرێت و بەردەوام مێژوو لە دووبارەبوونەوەدایە وبەدی دەكرێت ، هیچ كات لە ماوەی سەد ساڵی رابردوو، ئارامی و سەقامگیری باڵی سەر عێراقدا نەكێشاوە و تەنیا كوشتن و وێرانكاری بەتایبەت لە نێوان دوو نەتەوەی گەورەی وەك كورد و عەرەب ، ئەویش بە هۆی بە زۆر لكاندنی خاك و نیشتیمانی لەلایەك و لەلایەكی تریش ژێر دەستكردن و چەوساندنەوەی و پلەدوویی و پاشكۆ سەیركردنی . ئەو شەرٍ وناكۆییە مێژووییانە و سەد ساڵی رابردوون وایانكردووە، كە عێراق هیچ كات هەست بە پێشكەوتن و سەقامگیری لە گشت سێكتەرەكان نەكات بەڵكو زیاتر بەرەو داكشان و پاشەكشێ‌ بكات .

لە هەمانكاتیشدا گرتنەبەری سیاسی قڕكردن و سرٍینەوە بەرامبەر بە گەلی كورد و بەردەوامبوونی بەتایبەت دوای رووخانی رژێمی بەعسیش لە ماوەی حەفدە ساڵەی حكومرانی ئێستای بەناوی دیموكراسی و فیدراڵی و سیاسەتی پەراوێزخستن و نەژادپەرستی وایكردووە كە ئەو دوژمنایەتی و ڕق و كینەیە بەردەوام بێت . هەروەها خۆ دزینەوە و جێبەجێ نەكردنی مافە دەستوورییەكانی و هەوڵدان بۆ شكاندنی و شكۆ و ئیرادەی گەلی كورد وەك دووەم گەورە نەتەوەیە ئاماژەیەكی روونی بیركردنەوە و عەقڵییەتی تاكرٍەویی و بەردەوامبوونە لە سەر هەڵەكانی .

بۆیە، دەبێ‌ دەسەڵاتدارانی عێراق ئەو راستییە بزانن كە ، ئیتر دۆزی كورد لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان رەوایی هەیە و خاوەن سەنگ و كەسایەتی خۆیەتی لە یارییە نێودەوڵەتیی و ناوچەییەكاندا و وەك بەشێكی گرنگ لە هاوكێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست حسیابی بۆ دەكرێت و ئیتر ئەو قۆناغە بە سەر چوو كە گەلی كورد و دۆزەكەی لەلایەن عێراقەوە پەراوێز بخرێت و دەبێ‌ دەسەڵاتدارانی بەغدا ئەو مافە دەستوورییانەی كە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوو هەنگاویی جیدی بۆ نەنراوە ،لەلایەن عێراقەوە كاری رژدی لە سەر بكرێت . ئەگەر نا گەلی كورد هیچ تر ئامادەنییە و نابێ‌ لە نێو چوار چێوەی دەوڵەتێكدا بژێت كە جگە لە ماڵوێران و كوشتن و پەراوێز خستندا بمێنێتەوە و دەبێ‌ یانیش هاوبەشی راستەقینە بێ‌ یانیش دەبێ‌ دوو دراوسێ‌ و بە ئاشتیانە پێكەوە بژین .چونكە مێژوو سەڵماندی كە هەولێر وبەغدا دوو پایتەختی جیاوازن و گەلی كوردیش دەیان ساڵە مافخوارە و ستەملێكراوە .

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.