بۆچی هەردەم تیرە ژەهراویی داگیركەران بە ئاڕاستەی سەرۆك بارزانییە؟

ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و فەرمی لەلایەن ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی كار و مامەڵەی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری لەگەڵ دەكرێت
Thumbnail

مێژوو گەواهیدەرەی ئەو راستییەیە كە گەلی كورد بە درێژایی زیاتر لە سەدەی رابردوو ڕووبەڕووی پەلاماردان و تاوانی قڕكردن  بۆتەوە،دووژمنان هەرچیەكیان لەدەست هاتبێ ئەنجامیان داوە بەڵام نەیان توانیوە خەونەكانیان بهێنە دی،ئەوەتا هەر ماوەتەوە،بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی كان و بەدەسهێنانی مافی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون دەیان شۆڕش وڕاپەڕین بونەتە مێژووی خۆڕاگری و قارەمانی بۆتەوە، لەو پێناوشدا زەریاییەك خوێنی بەخشییووە و دەبەخشێ‌ تا گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەكەی.
سەرۆك مسعود بارزانی هەر لە تەمەنی 16ی ساڵی و شەش دەیەیە ، خەباتی بێوچان و دابڕان لە كاروانی كوردایەتی تێكدەكۆشێت لە پێناو ناساندنی شۆناس و مێژووی نەتەوەیەك لەلایەك و لەلایەكی تریش گەڕاندنەوەی دەستكەوتە زەوتكراو و داگیركراوەكانی كورد ، هەر بۆیە ، بە سەربڵندییەوە ، چەكی شەڕەف و پێشمەرگایەتی كردۆتەوە شان تا بە دوژمنان و داگیركەران بڵێت كە خاكی پیرۆزی كوردستان خاوەن خۆی هەیە و لە هەمان كاتیشدا ، بە هەمووان بڵێت كە شەڕی ئێمە لە پێناو داگیركردنی خاكی هیچ گەل و نەتەوەیەكی تر نییە ، بەڵكو لە پێناو ئاشتی و كۆتایی هێنانە بە شەڕ.
ئەگەر چی شۆڕش و دەستكەوتەكان لە ماوەی سەدەی رابردوو و دەستكەوتەكانیان بۆ ماوەیەكی زۆر كورت و كاتی بووە  و لەلایەن داگیركەرانەوە ، دەستبەسەر و خامۆشكراون ، بەڵام لە ئەنجامدا و دوای ئەو ماوە زۆرە و راپەرێنە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991  و ئینجا ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد ودیموكراسیانە ، گەلی كورد بووە خاوەن  قەوارەی سیاسی و یاسایی و پەرلەمان و حكومەت و فیدراڵی و ئینجا ناوچەیەكی پر سەقامگیری و ئاشتی كە بە شاهیدی هەمووان وڵاتانی هەرێمایەتی و  جیهانی نكۆڵی لێناكرێت ، هەڵبەت دەبێت  ئەو راستییەش بزانین كە ئەم ئەزموون و حكومرانییە كە بەم شێوەیە ئارام و تەنایە هەروەها بە ئاسانی  فەراهەم نەبووە ، بەڵكو  بۆ  زانایی و لە خۆبوردەیی و  هەوڵە بەردەوامەكانی پێشمەرگە و  هێژا سەرۆك بارزانی دەگەرێتەوە ، شەو رۆژی خستۆتە سەر یەك لە پێناو  رووبەرووبوونەوەی هەرٍەشە و پەڵامارٍدانەكان و لە پێناو ئەوەی ئەو كیانەمان رۆژ بە رۆژ ببێتە خاوەن بایەخ و پێگەیەكی بەهێز و نموونەیەكی بەرچاو لە نێو وڵاتانی ناوچەكە ، ئەو سەركەوتن و پێشكەوتنانەی كوردستان وایكردووە كە بەردەوام كەسایەتی كارێزمایی سەرۆك بارزانی بكەوێتە ژێر پەلاماری ناحەزانی كوردستان بەڵام بە پێچەوانەوە هەموو ئەو هەوڵانە مایەپووچ و شكستخواردوون ، ئەو هەوڵە نەزۆكانە زیاتر پێگەوخۆشەویستی سەرۆك بارزانی لە نێو گەل و نیشتیمانەكەی بەهێزتر دەكات .
مێژووی دوێنی و ئەمڕۆش دەرخەری ئەو راستییەكە ، كە پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی  لە پێناو سەربەستی و ئازادی گەل و وڵاتەكەی هەردەم لە سەنگەر وبەرەكانی پێشەوە ماوەتەوە و لە پێناو فەراهەمكردنی  ئاشتی و سەقامگیری بۆ  گەل و نیشتیمانەكەی و لە هەمانكاتیشدا لە نێو خۆی كوردستانیش  كەشوهەوایەكی ئازادانە و پێشكەوە ژیان فەراهەم بووە ، كە بە بەراوەرد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە كەم وێنە و زۆرجاریش بێ‌ وێنەیە .
ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و فەرمی لەلایەن ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی كار و مامەڵەی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری لەگەڵ دەكرێت و بۆتە ، خاوەن سەنگ و بایەخی خۆی كاریگەری زۆری لە زۆر پرسەگرنگەكان هەیە و چ لە سەر ئاستی عێراق  كە رۆڵی بەرچاویی لە بونیاتنانی عێراقی نوێی و  ئینجا جەنگی جیهانی تیرۆر لە ساڵی 2014 و لەكاتی هێرش و پەڵاماردانی تیرۆریستانی داعش بۆ  خاكی كوردستان ، هەر دەم  سەرۆك بارزانی  لە سەنگەرەكانی  پیرۆزی  داكۆكیكردن و بەرگریكردن بووە لە كورد و كوردستان و گوڕزی كوشندەی لە پەیكەری تیرۆردا و جیهانیش گەواهیدەری ئەو راستییانەن.
رووداوێكی تر گرنگ و مێژوویی ریفراندۆمە مەزنەكەی 25/9/2017 بوو و ئینجا پەڵاماردان و هێرشی ئیقلیمی و میلیشاكانی حەشدی شەعبی بوو بۆ سەر هەرێمی كوردستان كە بینیمان كە  چۆن  هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رابەرایەتی  سەرۆك بارزانی  رووبەروویان بوونەتەوە و رێگەیان گرت لە زیانگەیاندن بە قەوارەی كوردستان و دەستكەوتەكانی و شكستی گەورەی پێگەیاندن .
ئەوەی وایكردووە كە كارێزمایی سەرۆك بارزانی لە نێو سێرەی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان بێت ئەوەیە، كە هیچ كات لە سەخترین و ئالۆزتترین بارودۆخەكاندا ، سازش لە سەر مافەرەواكانی كورد و كوردستان بكات ، لە هەمانكاتیشدا ،  خاوەن دەیان شانازی و دەستكەوتی گرنگ و مێژوییە بۆ گەل ونیشتیمانەكەی و هەردەم بە  پێشەنگی و رابەرایەتیكردن دەمێنێتەوە ، بێجگە لەوەی هەر دەم هەوێنی ئاشتی و پێكەوە ژیان بووە و ئەوەش وایكردووە كە كارێزمایی بەرێزیان وابكات بۆ چارەسەری پرس و كێشەكان وەك كلیلێكی چارەسەریی بۆ كردنەوەی دەرگە داخراوەكان بگەرێنەوە بۆ لای سەرۆك بارزانی  وەك سیمبولی نەتەوەیی گەلی كورد .

ئه‌م ووتاره‌ گوزارشت له‌ بیرو ڕای نوسه‌ر ده‌كات 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ