بۆمسته‌فا كازمی له‌سه‌روبه‌ندی سه‌ردانی ئه‌مریكای گوێت لێ بوو غه‌ریبه‌ خیرۆ چی گوت ..؟

له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی تۆدانیشتبوو گوتی: غه‌ریبی بابم ده‌كه‌م
Thumbnail

غه‌ریبه‌ خێرۆ كچۆڵه‌ ئێزدییه‌ ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانه‌كه‌ی دانیشتوویسه‌ركورسییه‌ت  كورسی  سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، كورسی پێشووی سه‌دام حوسێن و ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌ 2003 به‌دواوه‌ ، گوێت لێ بوو،به‌ سانایی و بێ گوێدان و به‌بایه‌خ وه‌رگرتنی چاوی میدكان،راشكاو، ساكار، بێ ترس وبوێرانه‌ و كوردانه‌ له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی تۆدانیشتبوو گوتی :

غه‌ریبی بابم ده‌كه‌م .. غه‌ریبی شنگال ده‌كه‌م .

‌غه‌ریبه‌ ،ئه‌و په‌پوله‌یه‌ ،ئه‌وفریشته‌یه‌،له‌روخسارو گفت ولوتفی دا فیرده‌وسییه‌ .

ئه‌و له‌دایك بوو وگه‌وره‌بووی سه‌رده‌می وه‌حشیگه‌رایی ومرۆڤ كوژانی داعش وماعشه‌كانه‌ .

 به‌ده‌یان به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی زیندووی بینراوبیستراوخوێندراودا ، غه‌یبه‌ ، هه‌ڵگری كاره‌ساتی قێزه‌ونی هه‌ركرێت وناشیرینی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كانه‌.

له‌ ئاست ئه‌و دیمه‌ن و قسانه‌ی غه‌ریبه‌دا مرۆڤایه‌تی  گه‌ر له‌سیاسه‌تدا بوونی هه‌بێ و مابێت هه‌ست  به‌شه‌رمه‌زاری و داڕزان ده‌كات و كورسی ده‌سه‌ڵاتداران دێنێته‌ له‌رزین .

ئه‌و رۆژه‌ دیمه‌نه‌كانی غه‌ریبه‌ چه‌نده‌ مه‌زن و پڕ به‌ها بوو، حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش چه‌نده‌ بچووك و بێ به‌ها بوون .

 به‌رێز كازمی .. هه‌ر مرۆڤه‌ ، چ بچووك چ گه‌وره‌ ، چ به‌تاك چ به‌كۆ ، به‌ها و مه‌زنی به‌ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشێ  وهه‌ر مرۆڤیشه‌ ده‌سه‌ڵات و حوكمداری له‌ به‌هاو مه‌زنێتییه‌كانی حوكمڕانی  داده‌شۆرێت وده‌مامكیان له‌روخساردا  پێ فرێ ده‌داو روخساری راسته‌قیه‌ی شۆڤینییه‌ت و دیكتاتۆرییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خه‌ڵك و خوا ، بۆ مێژوو ، پێ فڕێده‌داته‌ نێو زبڵدان و ڕووی  راسته‌قینه‌یان له‌تووره‌گه‌ ده‌نێ  .

به‌رێز مسته‌فا كازمی ..

گوێت لێ بووغه‌ریبه‌ خه‌یرۆی ئێزیدی ، میوانی سه‌ركورسیه‌ت ،كورسی  سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی به‌ناو عێراق ،  له‌به‌غدا چی گوت :

گوتی : -

من غه‌ریبه‌ خه‌یرۆ ئێزیدیم ، كه‌ باوكم  جینۆساید كرا، به‌ده‌ستی داعش و چاوساخی ماعشه‌كان، له‌ ده‌ره‌وه‌ی شنگال له‌دایك بووم ، له‌كه‌مپ ، له‌ ئاواره‌یی ،من غه‌ریبی باوكم ده‌كه‌م .باوكم واته‌ هه‌موو ئێزیدی ، واته‌ ئێزیدیخانه‌،واته‌ شه‌ره‌فه‌دین ،واته‌ لالش ،واته‌ كوردایه‌تی ومه‌ردایه‌تی ،واته‌ نیشتیمانی من شنگال،واته‌ كوردستان .

به‌رێز مسته‌فا كازمی..حاڵی بووی له‌ غه‌ریبه‌ خه‌یرۆ .. ؟ گوێت لێ بوو چی گوت : -

گوتی غه‌ریبی باوكم ده‌كه‌م ، مافی جینۆسایدكردنی باوكمم ده‌وێ . ئه‌و مافه‌ له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌یه‌ ، له‌ ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی به‌غداو حوكمداریه‌تیه‌كه‌یه‌تی تا  ئه‌و كه‌سییه‌ بجولێنێ وبه‌ نێو ده‌وڵه‌تی بكات . نه‌ك به‌خه‌مساردی وبێ باك وكه‌مته‌رخه‌م خۆی  له‌به‌رامبه‌ردا بنوێنێ و بۆ چاوی میدیاكانیش هه‌ر ته‌نیا ساڵانه‌ یادی بكاته‌وه‌ .

به‌رێز مسته‌فا كازمی ..

به‌رێزتان وهێزی هاوپه‌یمانانی شه‌ڕی داعشیش ،له‌وانه‌ش ئه‌مریكای به‌رێزان  ئۆباماو و دۆناڵد تڕه‌مپ، قاره‌مانیه‌تی و فریادره‌سی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌گه‌ ئه‌فسانه‌ و ته‌لیسم شكێنه‌كانی كوردستانیشتان له‌بیره‌ كه‌چۆن شنگالیان ئازاد كردو و دواتریش ئه‌وی كرا له‌ ئازدكردنی  رفێنراوه‌كان . ئه‌رێ به‌راست  مه‌رگه‌ساتی‌ جینۆسایدی ئێزیدییه‌كانتان دێته‌وه‌ پێش چاو ..؟    ‌

 ئه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و پێشووتری عێراق ئه‌و كاره‌ساته‌یان له‌بیره‌ و دێته‌وه‌ پێش چاویان ، خۆ هیچی له‌كه‌وتنی نه‌ینه‌وا كه‌متر نه‌بوو ..؟

 گه‌ر نا ،  خۆ وا ده‌یان وسه‌دانبه‌ڵگه‌ ودیكۆمێنتی  بینراو و بیستراو و خوێنراو له‌به‌رده‌ستن . 

به‌ به‌رچاوی به‌غداوه‌ بوو شنگال وئێزیدییه‌كان  به‌وره‌زاله‌ته‌وه‌ جینۆسایدو قه‌تلوعام وره‌شبگیری كران ، ئێوه‌ی به‌رێز گه‌رئه‌وسا به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌  درندانه‌ ، نامرۆڤانه‌یه‌ش نه‌بن ،خۆ میراتگره‌وه‌ن ، له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتداریه‌ت وحوكمداریه‌تی عێراق دانیشتوون .

به‌رێز مسته‌فا كازمی ..

تۆی دانیشتووی سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی به‌غدا ، بۆئه‌وه‌ی جیاوازبیت له‌وانی پێشووت ، له‌وانه‌ی به‌ر 2003 و دوای 2003ێیش ده‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ چاوی كامیراو میدیاكان نمایشی ده‌كه‌یت ، به‌كردار له‌واری واقیعدا ، به‌ده‌ستوور و پره‌نسیپه‌كان پیاده‌ی بكه‌یت .

ده‌نا ئه‌و كورسییه‌ی به‌غدا ،  كه‌ دوێنێ به‌شێوه‌ی كاتی غه‌ریبه‌ خه‌یرۆی ئێزیدی  له‌سه‌ری دانیشت وله‌ماوه‌ی دانیشتنیشی دا هیچ  ( فرمان و بریاروده‌رنه‌كرد و ده‌سه‌ڵات و حوكمی سه‌رۆك وه‌زیرانیشی پیاده‌نه‌كرد ) ، سبه‌ی یه‌كی تر له‌سه‌ری داده‌نیشێ و كوردستانیش سه‌رۆك وه‌زیران له‌دوای سه‌رۆك وه‌زیران به‌رێده‌كا و حكومه‌ت ده‌وای حكومه‌ت له‌به‌غدا غلۆرده‌كاته‌وه‌  وئه‌م به‌و ده‌سپێرێ و ئه‌وی تریش به‌وی دیكه‌  .

لێره‌ش له‌كوردستاندا ، له‌هه‌ولێری پایته‌خت و دێرین و مێژوو وخودان بریاردا ، چرای رۆناكی ،چرای ئاوه‌دانی وچرای پێكه‌وه‌ژیان وشارستانی،چرای پێشكه‌وتن وسه‌رفرازی وسه‌ربه‌خۆیێ به‌هێمنی ،به‌ شێنه‌ی تاریكی ده‌وروبه‌ر ڕاو ده‌كا و هه‌ر به‌ئامانج و مه‌به‌ستی خۆی ده‌گات .

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ