كۆتایی مانگی هه‌نگوینی په‌كه‌كه‌و باڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی

لە بەغدا فاتیح یەڵدز باڵیۆز توركیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی كۆبوەتەوە چه‌ند هه‌نگاوێك چووه‌ته‌ پێش
Thumbnail

پارتی كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌دواى ساڵی ۲۰۰۳ه‌وه‌ له‌ژێر ناوى پارتی چاره‌سه‌رى دیموكراتی كوردستان (په‌چه‌ده‌كه‌) به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنى عێراقدا كرد، به‌ڵام نه‌ له‌ خولی دووه‌می په‌رله‌مانی عێراق ونه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان نه‌یانتوانی ببنه‌ خاوه‌نى كورسیی په‌رله‌مانى ، تەڤگەری ئازادی رۆژی ۱۷ی تشرینی یەكەمی ساڵی ۲۰۱٤ دامەزراوە، ئەم پارتە یەكەمین كۆنگرەی خۆی لە سلێمانی بەست، تەڤگەری ئازادی كە باڵی سیاسی په‌كه‌كه‌و درێژكراوەو جێگره‌وه‌ی (پەچەدەكە) به‌هه‌مان شێوه‌ رێكخستنێكى سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌یه‌.

ئیتر مانگی هەنگوینی نێوان په‌كه‌كه‌و باڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یەكێتی كۆتایی دێت، یەكێتی پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ توركیا رێكدەخاتەوە‌و جموجوڵەكانی پەكەكە لەقه‌ڵه‌مره‌وی خۆیدا ڕاده‌گرێت ، داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی لەلایەن یەكێتی یه‌وه‌ بێ هۆكار نییە‌و پەیوەندی بە هەندێك جموجوڵی سیاسییەوە هەیە كە بەمدواییە لە پشتی پەردەوە بەڕێوەدەچێت ، ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هێزێكی تایبەتی پەكەكە لە سنوری قەزای دوكانی سەربە پارێزگای سلێمانی به‌هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی دوو گه‌شتیاری به‌ڕه‌گه‌ز توركیان رفاندو ڕاده‌ستی قه‌ندیلیان كرد . رفاندنی ئەو دوو گه‌شتیاره‌ لەلایەن پەكەكەوە به‌هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی، لە ناوخۆی توركیا كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە، لە یەكەم كاردانەوەدا توركیا رۆژی ۲٤ی۸ی۲۰۱۸ بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەكێتی لە ئەنكەرە دەركرد‌و پاشان توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی خۆی به‌رووی ئاسمانی سلێمانیدا ڕاگرت ،ناوبه‌ناویش بەرپرسانی ئەنكەرە یەكێتی تۆمەتبار دەكەن بەوەی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی كردوەتەوە بۆ جموجۆڵ و چالاكی پەكەكە.

یه‌كێتی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا دوای ئه‌وه‌ی ٤ـی ئه‌م مانگه‌ هاكان كاراچای كونسوڵی گشتی توركیا لە هەولێر سەردانی سلێمانی كرد‌و لە دەباشان لەگەڵ پاڤڵ تاڵەبانی كۆبوەوە،هاوكات لە بەغدادیش فاتیح یەڵدز باڵیۆز توركیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی كۆبوەتەوە چه‌ند هه‌نگاوێك چووه‌ته‌ پێش ، مه‌رجی توركیا بۆ كردنه‌وه‌ی ئاسمانی ئه‌نقه‌ره‌ به‌رووی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا راگرتنی جموجۆڵ و چالاكی په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ سنوری زۆنی سه‌وزدا . په‌كه‌كه‌و باڵه‌كانی هێزێكی سیاسی - سه‌ربازی خاوه‌ن ئێراده‌ی سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و ئاسته‌نگی زۆری له‌ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دروستكردووه‌

له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پاشكۆی ئێران و سوپای پاسدارانه‌، دوای شه‌ڕی داعش و له‌رزۆكبوونی سنوره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌رفه‌ت له‌باربوو كه‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ،به‌ڵام هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ رێگریان لێكردن ورێگه‌ی نه‌دان بگه‌ڕێنه‌وه‌ رۆژهه‌ڵات، له‌ ڕۆژئاوای كوردستانیش هێنده‌ی كار بۆ پاراستنی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات ،ڕژێمی ئه‌سه‌د له‌ لێواری ڕوخاندندا بوو كاتێك هێزه‌كانی خۆی بۆ پارێزگاری دیمه‌شق كۆكرده‌وه‌ شاره‌كانی تری ته‌سلیمی په‌یه‌ده‌ كه‌ دروستكراوی ده‌ست و كۆپی په‌كه‌كه‌یه كرد، خۆ ئه‌گه‌ر له‌وه‌ دڵنیا نه‌بوایه‌ كه‌ دواتر په‌یه‌ده‌ ئه‌و شارانه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ رژێمی ئه‌سه‌د ڕاده‌ستی نه‌ده‌كرد .

 له‌ باكوری كوردستانیش ساڵی ساڵی ۲۰۱٤ده‌رگایه‌ك به‌ رووی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كورد له‌ توركیاكرایه‌وه‌وسودیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌رگرت هه‌ده‌په‌ توانی ۸۰ كرسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بهێنێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاكپارتی حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان كه‌متر له‌ سه‌دا ۵۰ـی به‌ده‌ستهێنابوو چاوه‌ڕێی هه‌ده‌په‌ی ده‌كرد كه‌ پێكه‌وه‌ حكومه‌تی نوێ پێكبهێنن ،به‌ڵام سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه‌ رێگه‌ی نه‌دا له‌گه‌ڵ ئاك پارتی حكومه‌ت دروست بكات و دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزكردو شه‌ڕی برده‌ ناو شاره‌ گه‌وره‌كانی باكوور و كوردستانی باكووری كاولكرد وپه‌كه‌كه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ تێكچوونی ئه‌ودۆخه‌ و هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی و زیندانیكردنی په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌ده‌په‌ . له‌ بواری فكریی و سیاسی دا په‌كه‌كه‌ خاوه‌نی په‌روه‌رده‌یه‌كی فكری سیاسی دیسپلینی و ڕێكخستنێكی تۆكمه‌ و جێگیر نییه‌ ، ئینتیمای كادرو ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌روه‌رده‌و فكر نییه‌ ،كادرو ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ ئینتیمای بۆ په‌كه‌كه‌یه‌ و له‌سه‌ر بناغه‌ی بیروباوه‌ر و په‌روه‌رده‌ و پرۆژه‌ی سیاسیه‌ هه‌رسێ پارچه‌كه‌ی تری كوردستانی كردووته‌ قوربانی له‌ پێناو مانه‌وه‌ی حیزبدا ،خۆئه‌گه‌ر باشوری كوردستان خه‌مێك له‌ خۆی نه‌خوات په‌كه‌كه‌و باڵه‌كانی به‌ده‌ردی سێ پارچه‌كه‌ی دیكه‌ی ده‌بات .