یەک ساڵی پڕ بەرھەم و ڕامانی بەردەوام بۆ زاڵبوون بە سەر قەیرانەکاندا

ئەم کابینەیە لە بەرەی ھاونیشتمانیانە
Thumbnail

لە ماوەی یەک ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕێزدار مسرور بارزانی، سەرەڕای بڕینی یٔەو بەشە کەمەی  شایستەی دارایی ھەرێم لە لایەن حکومەتی مەزھەبیی بەغدا، دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی کۆرۆنا و لە یٔەنجامدا دابەزینی داھاتەکان و قەیرانی دارایی و خراپیی بارودۆخی تەندروستی، وەرچەرخانێکی نوێ لە رێکخستنەوەی خەرجی و زیادکردنی داھاتی ناوخۆیی دەستی پێکرد.

جگە لەوەی لەو ماوە کورتەدا کاری جددی کراوە لەسەر خاڵە گومرکییەکان و بەرھەمی نەوتی و رێکخستنەوەی پلە وەزیفییەکان، گرنگیدان بە فرەچەشن کردنی داھاتی ناوخۆیی و بەگەڕخستنەوەی سیستەمی بایۆمەتری، پاککردنەوەی لیستی شەھیدان و کەمیٔەندامانی سەنگەر، یٔەمانە ھەموویان و ھەنگاوی زیاتر لەو کابینەیەدا یٔومێد و متمانەی بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان زیاد کردووە، بەوەی ئەم کابینەیە لە بەرەی ھاونیشتمانیانەوە و بە ھەموو شێوەیەک لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی ھەنگاو دەنێت.

ئه‌گەر ھەندێ پشوودرێژ بین و  دەرفەت و سەرنج بدەین بە ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێم، لە داھاتووی نزیکدا دەبینین کە ڕێژەی بێکاری کەمتر دەبێتەوە و، ھەر بوارێک، یان ھێڵێکی خوار و خێچ کە لە رێڕەوی تەندروستی خۆی دەرچووە، راست دەکرێتەوە لە ھەموو سێکتەرەکاندا، بە تایبەت لە بواری ئابووری و دارایی و رێکخستنەوەی داھات و خەرجییەکان لە ئەنجامی رێکخستنی باجەکان و فرەچەشن کردنی سەرچاوەکانی داھات، ھەروەھا پاککردنەوەی لیستی مووچەخۆران و نەھێشتنی دوومووچەیی و زیاتر و ڕەخساندنی ھەلی کاری زیاتر بۆ ھاووڵاتیان لە رێگەی گرنگیدان بە کەرتی تایبەت لەتەک کەرتی حکوومی، دەرچواندنی یاسای تایبەت بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی یٔەو فەرمانبەرانەی لەو کەرتەدا خزمەت دەکەن.

 پێویستە ھەموو لایەک پاڵپشتیکاری ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بێت، تاوەکو دادپەروەری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ببێتە بناغەی سیستەمی کۆمەڵایەتی و سیاسی و یٔابووری و ماف بۆ خاوەن ماف بگەڕێتەوە.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ