دامـەزراندنی کـوردستان تیڤی پێویستیەکی زەرووری بوو لە میدیای کوردیدا

دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی بەدەستکەۆتێکی گرنگ و سودبەخش بزانین بو سەرجەم هاونیشتیمانیان
Thumbnail

بەبونەی 22هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیفی(ktv) جوانترین و گەرمترین پیرۆزبای ئاراستەی سەرجەم کادران و کارمەند و پەیامنێران و دەستەی سەرپەرشتیارانی ئەم کەناڵە پێویستە دەکەین، هیواخوازین ئەم کەناڵە لەساڵانی داهاتۆدا بەشێوەیێکی پێشکەوتوتر و گەرم و گورتر پەیامی مەبەست   و پەیامی گرنگی خزمەتی کوردایەتی لە ڕێگەی بەڕنامەکانیدا بگەیێنیت.

کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی بەر لە 22 ساڵ بەسەر پەڕشتی و بڕیاری جەنابی سەروک بارزانی دامەزرا،کرانەوەی ئەم کەناڵە پێویستیەکی زەروری بو لە بواری میدیای کوردیدا کە پەیامی ڕاستی و ڕاستگوی و نەتەوایەتی و ئاشتی بو کورد بەدونیا بگەیێنیت، هەروەها پەنجەڕەیێکی نوێی کوردی بو کە پەیام و پڵان و پڕوژەی زانستی و تەکنکی و بەرنامەی پێشکەۆتو لەهەموو بوارەکاندا کوردستانیان ئاشنا بکات،  جێگای دەستخوشی و پێزانینە کە ئەم کەنالە بە متمانە و بڕوا بەخوبونێکی زورەوە زمانحالی کوردایەتی ڕاستەقینە و پارتی دیموکراتی کوردستان بو لە نێو میدیای کوردیدا کە لە ڕێگای بەرنامەکانیدا خزمەتێکی زوری هاونیشتیمانیانی کردوە لە خوشی و ناخوشیدا .

دامەزراندنی کوردستان تیڤی درێژه پێدەری ڕادیوی دەنگی کوردستان بو کە پەیامی شورەش و ڕاپەرینی کوردی بەشێوەیێکی پێشکەوتنخۆاز بەناۆچەکە دەگەیاند و ئەمەش کوردستانیانی خوشحال کردبو، بویە جێگای باسە دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی بەدەستکەۆتێکی گرنگ و سودبەخش بزانین بو سەرجەم هاونیشتیمانیان کە لەڕێگای بەرنامەو دێکیومێنتاریەکانیدا سودی زوری هەبوە بو لە خزمەتکردن و پاراستنی کڵتور و زمان و مێژووی ڕەسەنی کوردایەتی.
وێڕای دەستخوشی و پیرۆزبای، هیۆای سەرکەوتن و پێشکەۆتنی زیاتر بو ئەم کەناڵە پێویستە دەخوازین کە هەمیشە وەک چەکێکی بەهێز و دوژمن بەزێن بەرگری له کورد و شوناسی کوردایەتی کردوە.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ