چارەنووسی عێراق دوای بریاری پەرلەمان بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان

بریاری پەرلەمان جارێکی دیکە بووە هۆکاری لێکترازانی تەبای نێوان پێکهاتەکانی عێراق
Thumbnail

دوا بە دوای دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە گومان لەو دانیشتنە دەکرێت کە یاسای بێت، بە ئامادە بوونی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان سەر بە حزب و لایەنە شیعەکان، بەمەبەستی تاوتۆیکردنی بابەتی بوونی هێزەکانی بیانی لە خاکی عێراق، دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکا، کاردانەوەی ئەوە لێکەتەوە کەوا عێراق داوا بەڵکو بریار و فەرمان بەو هێزانە بکات کەوا خاکی عێراق جێهێڵن، ئاساییە پەرلەمانی عێراقی بۆ هەر پرسێک کۆببێتەوە بەڵام بەشێوازێکی دەستوری و یاسایی، ئەو کۆبوونەوەی رۆژی ٥ی ئەم مانگە نە دەستووری بوو نە یاسای، و نە رادەڕبرین بوو لە بۆچوونی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق، کە ئەمەش کارێکی ترسناکە بۆ ئایندەی عێراق و بریاری هەستیار، کۆبوونەوەکە کۆبوونەوەیەکی لایانی شیعەکان بوو و راستەوخۆ بە داواکاری ئێران بوو، کە ئەمەش بریاری مەرجەعیەت بوو، و تایفەی شیعە ناتوانن بریارەکانی مەرجەعیەت بەلاوە بنێن، هەڵبەتە ئەوەی ٥ی مانگ کاریگەری دەبێت لەسەر بریارە چارەنووسەکان و ئەو بریارانەی پابەند دەبێت بە دۆزی کورد بە تایبەتی.

ئەگەر ئاورێک لە مێژوو بدەینەوە کۆتا پێهێنانی هێزی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١١ کۆتای پێهاتووە، بە گوێرەی رێکەوتنامەی ساڵی ٢٠٠٨ لە نێوان ئەمریکا و عێراق،  هەرچەندە ئەوەی پەرلەمان بریارە و یاسا نییە سەڕەرای ئەوەی نەزانرا بەچەند دەنگ پەسند کرا کە ئەمەش دژی یاسای پەرلەمانە، کە دەبوایا دەنگەکان هەژمار کرابایە چەند لەگەڵ و چەند لەگەڵ نییە، ئەمە لە لایەک لە لایەکی دیکەوە ئەوە کاری پەرلەمان نییە بەڵکو کاری حکومەتە، بەڵام سەرۆکی حکومەت شارەزای لەوە هەیە کەوا حکومەتی کاربەرێکرەرە ناتوانی ئەو جۆرە بریارانە بدات، بۆیە داوای لە پەرلەمان کرد، و بەپێچەوانەوە پەرلەمان تۆپەکەی خستەوە یاریگەی حکومەت، بێگومان حکومەتی ئایندەی عێراق ئازادە لە پابەند بوون بەو بریارە یا پابەند نەبێ جونگە ئەمە یاسا نییە جێ بەجێ بکات.

بریاری پەرلەمان جارێکی دیکە بووە هۆکاری لێکترازانی تەبای نێوان پێکهاتەکانی عێراق، و بوونی دڵەراوکێ و ترسناکی لە لایەن پێکهاتەی سوننە و تا رادەیەک کورد، لەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی عێراق جێ بهێڵن لە کاتێک مەترسی دووبارە سەرهەڵدانی تیرۆر لە ئارادایە، جگە لەوەی سوننەکان ترسی بوونی هێزی وڵاتێکی دراوسێ هەیە کە ئەمەش بەمەترسی بەرامبەر خۆیان دەزانن، هەڵبەتە سەرجەم هاووڵاتیان لەگەڵ پاشەکشەی هێزەکانی بیانین بەڵام دەبێ ئەمە لە کات و ساتی گەنجاو بێت کە مەترسی لەسەر عێراق نەماوە، و سوپایەیەکی بەهێزی هەبێت بۆ بەرگری، و سەرجەم دەست تێوەردانی بیانی کاریگەر نەمابێ لەسەر عێراق، و لەهەمووی گرنگ تر یەک دەنگی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق کۆک بن بۆ بابەتێکی وا هەستیار، و عێراق دوو جاری ململانێ بیانی نەبێتەوە لەسەر خاکەکەی، و حکومەتێک پابەند بێت بەدەستوور و دابینکردنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی بەگوێرەی دەستوور.

هەڵبەتە کورد مافی خۆیەتی دوو جاری دڵەراوکێ بێت لە کاتێک مافەکانی پێشێل کراوە و هێرشی کراوەتەوە سەری و لە ساتەوەختی لگاندنی بەبەشە عەرەبیەکی عێراق مافەکانی دابین نەکراوە، تەنانەت دوای ٢٠٠٣ و تا ئیستا بەپێی دەستتور لەگەڵ کورد مامەلە نەکراوە.