كاتژمێر 12ی شه‌وی ڕابردوو له قه‌زاى ئاكرێ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌م باره‌یه‌وه مقه‌ده‌م فراس یاسین گوته‌بێژی پۆلیسی ئاكرێ یى ماڵپه‌ڕی كه‌ردستان تیڤی ڕاگه‌یاند:نزیكی كاتژمێر 12:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ به ناوی (ئ،م) له گه‌ڕه‌كی گوڵانی قه‌زای ئاكرێ ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی سووتاویه‌كه‌شیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاند:گه‌نجه‌كه له ناو هێزی له‌شكریدا كاری ده‌كرد و تا ئێستاش هۆكاری خۆشووتاندنه‌كه‌ی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند:ته‌رمه‌كه‌ی گوازرایه‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
پ/ ڕه‌نجبه‌ر ئاكره‌یی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.