وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له تیمێكی توێژه‌ری زانكۆی ئۆسلۆی وڵاتی نه‌رویج.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه له دیدارێكدا، تیمه‌كه‌ی زانكۆی ئۆسلۆ مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونكرده‌وه‌و وتیان، پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت مه‌یدانیانه ئاماده‌ی بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. دواتر پرسیاره‌كانیان خسته‌ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌ت، به وردی وڵامی پرسیاره‌كانی تیمه‌كه‌ی زانكۆی ئۆسلۆی دایه‌وه‌و، تیشكی خسته‌سه‌ر هۆكارو چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و په‌لاماریان بۆ سه‌ر كوردستان ، هاوكات باسی خۆڕاگری و به‌رگرییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌و و پڕ چه‌كه كرد‌و دووپاتیشی كرده‌وه كه ، پێشمه‌رگه یه‌كه‌م هێزبوو كه دژی داعش جه‌نگا و له‌جیاتی هه‌موو جیهان ئه‌و شه‌ڕه سه‌خته‌ی كرد و قوربانیی زۆریشی به‌خشی له‌پێناو ئازادی و پێكه‌وه ژیان و راگرتنی هێڕش و مه‌رامی تیرۆریستان.
هه‌ر له‌میانه‌ی وه‌ڵامه‌كانیدا، عه‌مید روكن هه‌ژار، تیشكی خسته‌سه‌ر مێژووی گروپ و رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان و ئاسه‌و‌اری نه‌رێنی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس له سه‌رهه‌ڵدانی بیری توندوتیژی تایفی و ئایینی و كێشه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێراق، هه‌روها په‌خته‌یه‌كی له بارودۆخی سیاسی و سه‌ربازیی هه‌نوكه‌ی عێراق و ناوچه‌كه بۆ تیمی توێژه‌ران شیكرده‌وه، له كۆتاییشدا ئاماژه‌یدا به ئاینده‌ی تیرۆر‌و ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێگری له مانه‌وه‌ی تیرۆریستان و فیكری توندڕه‌وی كه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.