رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتى (21/7/2019) به‌ئاماده‌بوونی (ئالان حه‌مەسه‌عید سالح) وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌یاوه‌رى ڕاویژکار و به‌رێوه‌به‌رى گشتى سەرپەرشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی، وۆرک‌شۆپێک ئەنجامدرا بۆ (٤٠) به‌رێوه‌به‌ر و سەرپەرشتیاری پەروەردەیى لە پارێزگاکان. مەبەست لە وۆرکشۆپەکە ڕوونکردنەوەو چۆنیەتى جێبەجێکردنى پڕۆژەى بنیادنانى تواناکانى فێرکردنى بنه‌ڕه‌تی و دواناوەندی- یه. کە لەلایەن بریتش کاونسڵ بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ بەردەوام ده‌بێت.
وه‌زیرى په‌روه‌رده گرنگى هەڵسەنگاندنى قوتابخانەکانی لەلایەن سەرپەرشتیارانەوە دووپاتكرده‌وه، بە ئامانجى باشترکردنى ئەداى قوتابخانەکان وەک دامەزراوەیه‌ك بۆ بەرەپێشچونى پڕۆسەى پەروەردەو فێركردن، هه‌روه‌ها پشتگیرى خۆى بۆ سه‌رخستنی پڕۆژەکە دووپات کردەوە.
له كۆتاییدا چه‌ند گفتوگۆیه‌ك ئه‌نجامدراو وه‌ڵامى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه، پاشان وەزیرى پەروەردە پشتگیریى خۆى نیشاندا بۆ سەرخستنى پڕۆژەکە، هه‌روه‌ها پشتگیریی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هاوشێوه دووپاتكرده‌وه بۆ بنیادنانى تواناکانى فێرکردن و بەرەپێشچوونى پڕۆسەى پەروەردە لە هه‌رێمى كوردستاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.