ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، یه‌كێتی ژووره بازرگانیی و پیشه‌سازییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ھه‌رێم له‌سه‌ر بابه‌تی بوودجه‌ی كۆمپانیاكان كۆبوونه‌وه و باسی چۆنییه‌تی پرۆسه‌ی بوودجه‌ی كۆمپانیاكانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بێت.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا، سه‌رۆكی یه‌كێتیی ژووره بازرگانیی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دارا جه‌لیل خه‌یات گوتی: "ئێمه له ماوه‌ی رابردوودا زۆر گرفتمان ھه‌بووه و زۆرجاریش گله‌ییمان لێكراوه، بۆیه تیمێكی ھه‌ماھه‌نگی ھاوبه‌شی نێوان بازرگانی و ده‌ستپاكی پێكھێندراوه كه به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بۆچوونێك و پێشنیازێك كراوه، ئه‌مرۆش ئه‌م گفتوگۆیه‌ی كه ده‌كرێت گرنگی خۆی ھه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێداچوونه‌وه به یاساكان بكرێت و ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌وان ئاماده‌ی ھه‌ماھه‌نگین له‌گه‌ڵ ھه‌موو ده‌سته‌كانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له ده‌ستپاكی، چاودێری دارایی و سه‌ندیكاكانی ووردبینی و ژمێریاری، بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌نگاوه‌كانی به سیسته‌مبوونی بوودجه‌ی كۆمپانیاكان به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا به‌رده‌وام بن.
هه‌ر له وۆڕكشۆپه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ھه‌رێمی كوردستان، ئه‌حمه‌د دزه‌یی رایگه‌یاند كه كۆمپانیا بازرگانییه‌كان له‌ھه‌موو سیسته‌مه حوكمڕانییه‌كان بڕبڕه‌ی پشتی بازرگانی و ئاڵوگۆڕن و ھه‌روه‌ھا داھاتیان بۆ حكوومه‌تیش ھه‌یه، به‌ڵام نابێت كاروباری بوودجه و خه‌رجی و داھات و چۆنییه‌تی پڕۆژه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه به‌ده‌ربێت له چاودێری وردی حكوومه‌ت له لایه‌ن ده‌سته جۆراوجۆره‌كانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.