نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبارو ئاماری كاروچالاكییه‌كانی له‌به‌رواری 15/4/2019 تا 5/5/2019ی خسته‌رو.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، له 28/4/2019، سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه به‌پێی ماده‌ی 14ی مخدرات، یه‌كێكیان له شه‌ش بنكه‌ی پۆلیس داواكراو بووه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه. ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر 10گم ماده‌ی هۆشبه‌رو چه‌ند كه‌لوپه‌لێك بۆ به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر. تۆمه‌تباره‌كان دانیانناوه به‌تاوانه‌كه‌یاندا له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا. ئه‌م دۆسیه‌یه هه‌واڵه‌ی هۆبه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرێت له‌ئاسایشی سلێمانی.
وتیشی، له 3/5/2018، دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه كه بڕی 100 گم كۆكاین‌و 10 گم كریستاڵ‌و 250 گم مادده‌یه‌كی تریان پێبووه له‌گه‌ڵ ده‌مانچه‌یه‌ك. به‌هه‌مان شێوه دۆسیه‌ی ئه‌م تۆمه‌تبارانه‌ش هه‌واڵه‌ی هۆبه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرێت له‌ئاسایشی سلێمانی.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت رونیكرده‌وه، ئه‌مرۆ تۆمه‌تبارێك به‌پێی ماده‌ی 406 له‌یاسای سزادان ده‌ستگیركرا كه پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه به‌تاوانی كوشتنی كه‌سێك، تۆمه‌تباره‌كه چه‌كێكیشی پێبووه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌وه‌شی وت، دوێنێ هێزه‌كانی پۆلیس دو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه دو كه‌سیان روتكردۆته‌وه كه له‌ئه‌وروپا گه‌راونه‌ته‌وه‌و بری 120 هه‌زار دۆلار‌و چوار هه‌زار یۆرۆ‌و ئوتومبیلێی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه 25 تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیركراوه به‌پێی مادده‌كان (443، 446، 452، 21له‌یاسای چه‌ك).
نه‌قیب سه‌ركه‌وت راشیگه‌یاند، مانگی رابردو له‌لایه‌ن به‌ش‌و بنكه‌كانی پۆلیسی سلێمانی 777 كه‌س ده‌ستگیر كراون‌و دراونه‌ته دادگا به‌تۆمه‌تی كوشتن، شه‌ركردن، دزیكردن له‌ماڵان‌و ماركێته‌كان.
ئه‌وه‌شی خسته‌رو كه زیاتر له 10 گازینۆو یانه‌ی شه‌وانه به‌بریاری دادوه‌ر داخراون، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج‌و رێنماییه‌كانی گه‌شتوگوزارو ئه‌نجامدانی قومار تێیانداو خاوه‌نه‌كانیان دراونه‌ته دادگا.
ئاشكراشیكرد، له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و ئامێری برینداركه‌ر، 136 ده‌مانچه، 66 كڵاشینكۆف، 13 تاپڕ، یه‌ك دوربین‌و زیاتر له 600 چه‌قۆی جۆراوجۆر ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌و هه‌ڵگرانی به‌بریاری دادوه‌ر به‌ند كراون‌و روبه‌روی دادگا كراونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر 5 ئوتومبیلی بێ سه‌رەتادا گیراوه كه تاوانیان پێ ئه‌نجامدراوه. هه‌روه‌ها زیاتر له 150 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تاو بێ مۆڵه‌ت ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه كه بونه‌ته هۆی پشێوی‌و بێزاركردنی هاوڵاتیان.
له‌كۆنگره‌كه‌دا نه‌قیب سه‌ركه‌وت وتی، هێزی تایبه‌تی باره‌گا كه به‌رده‌وام بازگه له‌سه‌ر شه‌قام‌و شوێنه گشتییه‌كان داده‌نێت بۆ رێگرییكردن له‌پێشێلكردنی یاسا‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران، ده‌ستیانبه‌سه‌ر 7 كڵاشینكۆف‌و 3 تاپرو 180 چه‌قۆی جۆراوجۆردا گرتووه، هه‌روه‌ها 483 په‌رده‌ی ئوتومبیل‌و 193 له‌زگه‌ی جام ره‌شیان لێكردۆته‌وه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.