نێچیرڤان بارزانی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ حسێن ئهلفهزاله هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له به‌غدا، خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نیشان دا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی ساڵانی ڕابردوو و تێپه‌ڕاندنیان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش كرد به‌تایبه‌تی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیاردان له‌سه‌ر گفوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/4/2019 به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێزیان باسی له پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان کرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم له دوا قۆناغدان.
لای خۆیه‌وه ئهلفهزاله سڵاو و ڕێزی سه‌ركردایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده نێچیرڤان بارزانی و پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای خواست كابینه‌ی نوێ به زووترین كات پێكبهێنرێت، جه‌ختیشی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و شه‌ڕی دژی تیرۆر و پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.
هه‌ردوولا باسیان له پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران كرد و جه‌ختیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان كرده‌وه.
ئهلفهزاله باسی له سه‌ردانی شاندێكی بزنسمانانی قه‌ته‌ری بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان كرد و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌م هه‌نگاوه كرد و هاوكاری و ئاسانكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی دووپات کرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.