Erbil 32°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:33

گروپی موزیکی " لوڕ " به‌شداری له‌ فێستیڤالێکی نێوده‌وله‌تی ده‌کات

ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت
کوردستان TV
100%

 
گروپی موزیکی " لوڕ" لە هەرێمی کوردستان بەشداری فێستیڤاڵێكی گەورەی رۆشنبیری و هونەری جیهانی ده‌كات كه‌ له‌ شاری بابلی عێرق به‌رێوه‌ده‌چێت .

به‌رپرسی راگه‌یاندنی ه‌م گروپه‌ ئاشكرایده‌كات ، لەسەر بانگهێشتی رەسمی رێکخەرانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ بەشداریی فێستیڤاڵی گەورەی رۆشنبیری و هونەری جیهان لە شاری بابل دەکەین ، وتیشی فێستیڤاڵەکە کە هەشتەمین فێستیڤاڵی رۆشنبیری و هونەری جیهانییە دەستپێدەکات و ئێمەش وەک تاکە بەشداریی کورد بانگهێشت کراوین. 

له‌م فێستیڤاڵه‌دا كه‌ ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت و لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە رێکخراوە ، سینەماکاران، شاعیر، ئەکتەر، موزیکژەن، گۆرانیبێژ، ئەدیب و هونەرمەندانی تر بەشداریی دەکەن و چالاکی هونەری و ئەدەبی پێشکەش دەکرێت و هەروەها چەندین فیلمی سینەمایی عەرەبی و جیهانی تێدا نمایش دەکرێت .

هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی وڵاتانی میسر، لوبنان، کوەیت، ئوردن، قەتەر، بەحرەین، سعودیە، تونس، مەغریب، جەزائیر، یەمەن، تورکیا، ئێران، ئەمریکا و چەندین وڵاتی ئەوروپی بەشداریی فێستیڤاڵەکە دەکەن ، له‌ هه‌رێمی كوردستان گروپی موزیکی لوڕ وەک تاکە بەشداری کورد بە بانگهێشتنامەی رەسمی، چالاکی پێشکەش دەکات .

جێی باسه‌ ، هەشتەمین فێستیڤاڵی رۆشنبیری و هونەری جیهانیی كه‌ له‌ شاری بابل به‌رێوه‌ده‌چێت ، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو 28/3/2019 ده‌ستی به‌ چالاكییه‌كانی خۆی كردوو ، بۆ ماوه‌ی 8 رۆژی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت .
 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.