له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌كی زۆری خوێنه‌ران ، رۆمانی " گابۆر " له نووسینی " سه‌ید قادر هیدایه‌تی " بۆ جاری چواره‌م له چاپخانه‌ی " خانی " چاپده‌كرێته‌وه .
ڕۆمانی " گابۆر" لە نووسینی " سەید قادر هیدایەتی " له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ جاری یه‌كه‌م له ساڵی 1994 له لایه‌ن چاپخانه‌ی گوتار چاپكراو خرایه به‌ر دیدی خوێنه‌ران ،به هۆی زۆری خوێنه‌رانی هه‌مان ساڵ ئه‌م رۆمانه بۆ جاری دووه‌م چاپكرایه‌وه ، دواتر بۆ جاری سێیه‌م له ساڵی 1996 له هه‌مان چاپخانه‌ی گوتار چاپكرایه‌وه .
له ساڵی 1996 هه‌ردوو چاپخانه‌ی " خانی و گوتار " توانییان هەڵبژاردەیەک لەو وتارانەی لەسەر ئەو ڕۆمانە نووسرابوون، له ژێر ناوی "سێبەری زیندووی نووسین" چاپ و بڵاو بکەنەوە ، گابۆر به هۆی ئه‌وه‌ی پێشوازییه‌كی باشی له لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه لێكرا ، لە سی ویەکەمین پێشانگای کتێبی نێودەوڵەتی تاران، یەکێک لە پڕفرۆش‌ترین کتێبە کوردییەکان بوو.
گابۆر تاكو ئێستا به‌رده‌وام وتار و لێکۆڵینەوە و ڕەخنەی لەسەر نووسراوە و زۆر کۆڕ و کۆبوونەوەی لە ناوخۆ و دەرەوە بۆ سازكراوه ، زۆربەی ڕەخنەگران پێیان وایە گابۆر یه‌كێكه له‌م رۆمانه ده‌گمه‌نانه‌ی توانیویەتی هەم سەرنجی خوێنەری ئاسایی ڕاکێشێ و هەم سەرنجی ڕەخنەگران و نووسەران .
جێی ئاماژه‌یه ، به هۆی داواكردنی زۆری له لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه ، رۆمانی " گابۆر " بۆ چواره‌مینجار له لایه‌ن چاپخانه‌ی خانییه‌وه چاپده‌كرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.