به‌منزیكانه گۆرانیبێژی ناسراو " میران عه‌لی " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له گۆرانییه‌ك له‌سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت گوتوویه‌تی بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی " ئینستاگرام " له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئاشكرایكردووه كه بۆ هه‌ولێری پایته‌خت خۆی پێ نه‌گیراوه و بەمزوانە گۆرانییەكی زۆر جوان بۆ هەولێری سەربەرزی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه .
میران هیچ زانیارییەكی لەبارەی ناوەڕۆك و شێوازی گۆرانییەكەی بڵاو نەكردووەتەوە ، به‌ڵام رایگه‌یاندووه كه گۆرانییه‌كه‌ی یه‌كێك ده‌بێت له به‌رهه‌مه ناوهزهكانی ئه‌و و لەسەر زاری هەموان دەبێت و بۆ هەمیشەش دەمێنێتەوە .
میران عەلی، لە ساڵی 1995 لە سلێمانی لەدایك بووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییە، گۆرانی و كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆریان هەیە ، هه‌ر له‌م ساڵه‌دا ئه‌وه دووه‌م گۆرانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه كه بریاره بڵاوببێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.