میوە و سەوزە کاریگەری سەرەکی هەیە لە پاراستنی لەش لە توشبون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بە رێژەی لە 20%، پێویستە هەر تاکێکیش رۆژانە بڕی 400 گرام لە میوە و سەوزە بخوات.
قتیبه محیسن پسپۆڕێکی بواری خۆراکییه ، بە ماڵپەڕی "foochia" رادەگەیەنێت، پێویستە دوو دەفر سەوزە و 1-2 جۆری میوە بخورێت رۆژانە، ئەگەر پێنجیش بێت ئاساییە و زیانی نییە.
سەوزە میوە یاریدەری ئامێری هەرس وەک دەم و قورگ و گەدە و کۆڵۆن، ئامێری هەناسەدان و مەمک و خوێن و پەنکریاس و پرۆستاتیش دەدات و دەیپارێزێت، لە ئێستاشدا شێرپەنجەی کۆڵۆن زۆرترین توشبوی هەیە.
هەربەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی سیر و پیاز دەخۆن، بە رێژەی لە 50% ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمترە لە کەسانی ئاسایی ، پسپۆڕەکە رێنمایی هەموو تاکێک دەکات، کە رۆژانە سێ ژەم میوە و سەوزە بخۆن، بۆ ئەوەی هەموو بەها خۆراکیەکان وەربگرن و لە شێرپەنجە بەدوربن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.