شه‌وی ڕابردوو له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌درخانی ته‌مه‌ن 50 ساڵان ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و ده‌كوژرێت، دوا كوشتنی بكوژه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی دوور له ڕووداوه‌كه ڕاده‌كات و تا ئێستاش بۆ پۆلیس ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه بكوژه‌كه كێیه‌و به چی هۆكارێك به‌درخانی كوشتووه.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به ماڵپه ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی شاری هه‌ولێر و له ڕووداوێكی ته‌ماویدا پیاوێك به ناوی " به‌درخان نوری خدر" له دایكبووی ساڵی 1969 له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژراو تا ئێستاش بكوژه‌كه‌ی دیار نییه.
ڕاشیگه‌یاند: به گوته‌ی كه‌س و كاره‌كه‌ی، كوژراوه‌كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌بووه و نازانن كێ كوشتوویه‌تی و بۆچی كوژراوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی: ئێمه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و به چڕی له هه‌وڵداین بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كه و ڕاده‌ستكردنی به یاسا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.