Erbil 31°C یەکشەممە 18 ئایار 10:28

ئەمساڵ 10 پێشانگای نێودەوڵەتی ده‌کرێته‌وه‌

بەروارد بە ساڵی رابردوو زۆر زیاتر دەبێت
کوردستان TV
#7
100%


بڕیارە ئەمساڵ ژمارەیەك پێشانگای نێودەوڵەتی لە شاری ھەولێر بكرێنەوە، سەرپەرشتیاری پێشانگا نێودەوڵەتییەكانیش دەڵێ، یەكەم پێشانگای ئەمساڵ لە رۆژانی داھاتوودا بەڕێوە دەچێت، كە ماڵی نموونەییە و بەروارد بە ساڵی رابردووش كردنەوەی پێشانگا نێودەوڵەتییەكان زۆر زیاتر دەبێت.

عەبدوڵڵا عەبدولڕەحیم سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، ئەمساڵی بە ساڵی كردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی ناو برد و دەڵێت: ساڵی رابردوو تەنیا چوار پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر كراونەتەوە، بەڵام بڕیارە ئەمساڵ ده‌ پێشانگای نێودەوڵەتی بكرێنەوە و یەكەم پێشانگاش لەم مانگەدا دەبێت .

گوتیشی : قەیرانی دارایی و شەڕی داعش كاریگەرییەكی نەرێنییان كردبووە سەر رەوشی پێشانگا نێودەوڵەتییەكان و بە درێژایی ساڵانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش و قەیرانی دارایی، ھیچ وڵات و كۆمپانیایەك ئامادە نەبوو بەشداری لە پێشانگادا بكات.

لە ساڵانی رابردوو نزیكەی حه‌فتا پێشانگای نێودەوڵەتی لە شاری ھەولێر بەڕێوە چوونە سەدان كۆمپانیا بەشدارییان تێدا كردوون، كردنەوەی پێشانگاكان كارئاسانی بۆ بازرگانان و كۆمپانیا نێوخۆیی و بیانییەكان كردووە بۆ ئیمزاكردنی گرێبەست و كردنەوەی لقی دەیان كۆمپانیای براندی جیھانی لە ھەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.