Erbil 31°C شەممە 17 ئایار 15:07

به‌شێکی دیکه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه‌

كاركردن لە پرۆژەی شەقامی 150 مەتریش دەستی پێ كردووە
کوردستان TV
#7
100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگه‌یاند: كارەكانی بەشی دووەمی پڕۆژەی شەقامی بازنەیی 120 مەتریی شاری هەولێر كە لە شەقامی كەسنەزانەوە بۆ شەقامی كەركووكە بە تەواوی كۆتایی پێ هاتووە و لە دوو هەفتەی داهاتوودا شەقامەكە لە خزمەتی شۆفێراندا دەبێت.

نەورۆز مەولوود بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: كارەكانی بەشی دووەمی پڕۆژەی شەقامی بازنەیی 120 مەتریی شاری هەولێر كە لە شەقامی كەسنەزانەوە بۆ شەقامی كەركووكە بە تەواوی كۆتاییی پێ هاتووە .

ده‌رباره‌ی به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ نەورۆز مەولود ئاشكرای كرد: كاركردن لە قۆناخی كۆتایی شەقامی سه‌د و بیست مەتریی دەستی پێ كردووە كە لە شەقامی كەركووكەوە بۆ شەقامی مووسڵە.

ئەویش بۆ سەرەتای مانگی پێنجی ئەمساڵ تەواو دەكرێت و كۆتایی بە پرۆژەی شەقامی سه‌د و بیست مەتریی شاری هەولێر دێت كە پڕۆژەیەكی ستراتیژیی شارەكەیە.

دەربارەی كارەكانی شەقامی بازنەیی 150 مەتری ئاشكرای كرد: كاركردن لە پرۆژەی شەقامی سه‌د و په‌نجا مەتریی شاری هەولێر دەستی پێ كردووە و ئامێرەكان لەسەر كارن و لە چەند شوێنێك خەریكی ڕاستكردنی زەویەكەین. تەنیا ماوە پێداچوونەوەی كۆتایی بە نەخشەی شەقامەكەدا بكرێت و بە تەواوی پەسەند بكرێت و دەست بە دروستكردنی شەقامەكە بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.