Erbil 31°C یەکشەممە 18 ئایار 09:57

کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم وتەکانی پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک رەتدەکاتەوە

هەرێم بەردەوام بەگوێرەی پێویست كارەبای بە كەركووك داوە
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان وتەكانی پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: هەرێم بەردەوام بەگوێرەی پێویست كارەبای بە كەركوك داوە،  ئێستاش كارەبای ئەو پارێزگایە لە كارەبای هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە زیاترە.

راكان جبووری، پارێزگاری بە وەكالەتی كەركووك لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، هەرێمی كوردستان هیچ بڕە كارەبایەك بە كەركووك نادات.

لەو بارەوە ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداودا گوتی: وەزارەتی كارەبا بەردەوام پشكی كەركووكی دابینكردووە و لەكاتی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەی راكان جبووری، پارێزگاری بە وەكالەتی كەركووك، بڕی 105 مێگاوات كارەبا لە هەرێمی كوردستانەوە دەدرایە كەركووك.

راشیگەیاند: لە سەر پێدانی كارەبا بە كەركوك بەردەوام دەبین و ئێستاش كارەبای ئەو پارێزگایە لە كارەبای هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە زیاترە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.