بارەگای نوێی مەترانیەی سریانی ئەرتۆدۆكس موسڵ و کەرکووک و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان كرایهوه، كه بە هاوکاری حکومەتی هەرێم و کۆمەڵەی قەدیسی بەرنابا دروست کراوە.
لە رێورەسمێکی شایستەدا له شاری ههولێر، بارەگای نوێی مەترانیەی سریانی ئەرتۆدۆكس موسڵ و کەرکووک و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی عەنکاوە کرایەوه.
دوای ئەوەی بارەگای سەرەکی پەیرەوانی سریانی لە موسڵ لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە خاپوور و وێران کرا، ئیتر هەزاران خێزانی مەسیحی ئاوەرەی ههرێمی كوردستان بوون و لە ئێستادا شوێنێکیان هەیە کە هەمووان لە ژێر چەترێک کۆبکاتەوە و بە ئازادانە گوزارشت لە بیرو باوهڕی خۆیان بکەن، ئەویش ئەو بارەگا نوێیهیه کە بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی كوردستان و کۆمەڵەی قەدیسی بەرنابا دروست کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.