له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگادارییه‌ك بۆ سەرجەم کەسوکاری شەھیدان و بریندارەکانی شاری خورماتوو لە ساڵی 2003 تا 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، بڵاو ده‌كاته‌وه‌و داوای زانیاری و دۆکۆمێنتیان لێدەکات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و به‌ڵگه و پێداویستییانه ده‌بێت بهێندرێت وەک هەنگاوی یەکەم و دواتر دەستدەکرێت بە قەرەبوونکردنەوەیان به‌م شێوه‌یه :
بۆ ھاوولاتیانی زەرەرمەندی
1/ خانووی تەقێنراو، مالی سووتاو ، مالێ تاڵانکراو.
2/ خاوەن دوکان ، مۆڵ ، چێشتخانە، کارگەکان ، کە لە ئاڵۆزییەکانی رابردوودا زەرەریان بەرکەوتووه.
3/ خاوەن ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی دیکە، کە بە تاڵان براون یان سووتاون.
لەسەر داواکاری دەستەی مافی مرۆڤی عێراق، سەردانی لیژنەی زەرەر و زیانەکان بکەن لە دەزگای شەھیدان لە نزیک مزگەوتی کۆماری.، واده‌كه‌ش لە کاتژمێر 9:00 تا 1:00 ی پاش نیوەرۆ لە رۆژی یەکشەممەوە ڕێكه‌وتی 28/ 10/ 2018 بۆ ماوەی 10 رۆژ ده‌بێت.
پێویسته، ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌م به‌ڵگانه‌ش له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه پێشكه‌ش بكات
پێداویستی شەھید
1/ ڕاپۆرتی پزیشكی
2/ ناسنامەی شەھید
3/ ناسنامەی وارسی شەھید
4/ به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه
5/ وێنەی شەھید
پێداویستی بریندار
1/ ڕاپۆرتی پزیشكی
2/ به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس
3/ وێنەی بریندار
پێداویستی خانوو ، مۆل ، کارگە، چێشتخانە
1/ تاپۆ یان گرێبه‌ستی کرێ
2/ به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس
3/ لیستی زەرەر و زیانەکان
4/ وێنەی شوێنی سوتاو یان رووخا‌و
پێداویستی ئۆتۆمبیل یان ئامێرەکان
1/ به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس
2/ که‌شفی ئامێر
3/ھەموو به‌ڵگه‌كانی خاوەن ئۆتۆمبَیل یان ئامێر
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.