دره‌نگانی ئه‌مشه‌و له قه‌زای ئاكرێ ڕووداوێكی هاووچۆ ڕویدا‌و به هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماددی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه
له سه‌نته‌ری قه‌زای ئاكرێ و له گه‌ڕه‌كی مه‌ته‌هێ دوو ئۆتۆمبیل به‌یه‌كیانداكێشا و به‌هۆیه‌وه چوار گه‌نج به سه‌ختی بریندار بوون و هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه‌ش تێك‌شكان.
پۆلیسی هاتووچۆی قه‌زاكه‌ش هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ تیژڕه‌وی و ڕایگه‌یاند: به هۆی خێرا لێخوڕینه‌وه ئه‌و ڕووداوه دروستبووه.
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: دوای ڕووداوه‌كه تیمه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ كران و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.